هه‌ندێک باسی په‌رستگایان ده‌كرد كه به به‌ردی جوان و ئه‌نتیكه ڕازاندراوه‌ته‌وه. فه‌رمووی: “ئه‌مه كه ده‌یبینن، ڕۆژانێک دێت به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت كه نه‌ڕوخێت”. ئینجا لێیان پرسی و وتیان: “ڕابی، كه‌ی ئه‌مانه ده‌بێت و نیشانه چییه كاتێ ئه‌مانه ڕووده‌ده‌ن؟” فه‌رمووی: “وریابن! هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن. چونكه زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: “من ئه‌وم! و كاته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه! دوایان مه‌كه‌ون. كاتێ جه‌نگ و ئاژاوه ده‌بیستن مه‌تۆقن، چونكه ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئه‌م شتانه ببێت، به‌ڵام پایان خێرا نایه‌ت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و پاشایه‌تی له پاشایه‌تی. له زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه‌ی مه‌زن و برسیێتی و ده‌رد ده‌بێت، ترس و نیشانه‌ی مه‌زنیش له ئاسماندا ده‌بێت. پێش هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌ست به‌سه‌رتاندا ده‌گرن و قاوتان ده‌ده‌ن، ڕاده‌ستی كه‌نیشت و زیندانیه‌كان ده‌كرێن، له پێناوی ناوی من ده‌بردرێنه به‌رده‌م پاشا و فه‌رمانڕه‌واكان. ئه‌مه‌ش ده‌بێته گه‌واهیه‌ک بۆتان. بۆیه له دڵی خۆتان دایبنێن كه پێشوه‌خت خۆتان ئاماده نه‌كه‌ن بۆ به‌رگریكردن، چونكه من ده‌م و داناییه‌كتان ده‌ده‌مێ كه هه‌موو به‌رهه‌ڵسكارانتان نه‌توانن به‌رگری بكه‌ن و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه. دایک و باوک و برا، خزم و هاوڕێیانیش به گرتنتان ده‌ده‌ن و لێتان ده‌كوژن. له‌پێناوی ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه. به‌ڵام موویه‌كی سه‌رتان نافه‌وتێت. به خۆڕاگرتنتان خۆتان ده‌به‌نه‌وه. كاتێ ده‌بینن به سوپا ده‌وری یروشلایم دراوه، ئه‌وسا بزانن ڕووخانی نزیک بۆته‌وه. ئه‌و كاته با ئه‌وانه‌ی له ئیهوود دان هه‌ڵبێن بۆ چیاكان و ئه‌وانه‌ی له‌نێویدان ده‌ربچن، ئه‌وانه‌ی له دێیه‌كاندان نه‌یه‌نه نێوی، چونكه ئه‌مانه ڕۆژانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ن، تاكو هه‌رچی نووسراوه بێته دی. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵ دووگیان و شیرده‌ران! چونكه ناخۆشییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر زه‌ویدا دێت و تووڕه‌ییش به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له. به زه‌بری شمشێر ده‌كه‌ون و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕاپێچ ده‌كرێن، یروشلایم له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانه‌وه پێشێل ده‌كرێت، تاكو كاته‌كانی نه‌ته‌وه‌كان ته‌واو ده‌بێت. له خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان په‌رجو ده‌بێت، له‌سه‌ر زه‌ویش كۆستێكی سه‌رگه‌ردانی گه‌لان، ده‌ریا و شه‌پۆڵه‌كان هاژه‌یان دێت. له ترس و چاوه‌ڕوانی ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ر جیهاندا دێن، خه‌ڵكی بێ هۆش ده‌بن، چونكه هێزه‌كانی ئاسمان ده‌هه‌ژێن. ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به هێز و شكۆیه‌كی گه‌وره‌وه به‌سه‌ر هه‌وره‌وه ده‌بینن دێت. كه ئه‌م شتانه ده‌ستپێده‌كات، هه‌ستن و سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه، چونكه ڕزگاربوونتان نزیک ده‌بێته‌وه”. په‌ندێكی بۆ هێنانه‌وه: “بڕواننه دارهه‌نجیر و هه‌موو داره‌كان. كاتێ ده‌بینن وا گه‌ڵای كردووه، له خۆتانه‌وه ده‌زانن كه هاوین نزیكه. ئێوه‌ش كه ده‌بینن ئه‌مانه ڕووده‌دات، بزانن پاشایه‌تی خودا نزیكه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌ر ناچێت، تاكو هه‌مووی ده‌بێت. ئاسمان و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم له‌ناوناچن. ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک دڵتان له‌سه‌ر ڕابواردن و سه‌رخۆشی و خه‌فه‌تی ژیان بێت و ئه‌و ڕۆژه له‌ناكاو به‌سه‌رتاندا بدات. چونكه وه‌ک ته‌ڵه دێته سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی ڕووی زه‌وی دانیشتوون. كه‌واته هه‌موو كاتێ بێداربن و نزا بكه‌ن، تاكو بتوانن له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ریكه ڕووده‌دات ڕزگارتان بێت و له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن”. به ڕۆژ له په‌رستگادا ئامۆژگاریی ده‌كرد، شه‌وانیش ده‌رده‌چوو له‌و ده‌شتوده‌ره ده‌مایه‌وه كه پێی ده‌ووترا كێوی زه‌یتوون. هه‌موو خه‌ڵک زوو له په‌رستگا ده‌هاتنه لای، تاكو گوێی لێ بگرن.
لۆقا 21 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 21
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 5:21-38
7 Days
Are you ready to start a life-changing journey? Walk with Jesus through Luke nineteen to twenty-four. Witness the establishment of God’s Kingdom on earth and Jesus’s final days on earth. Discover who Jesus is, why he came to earth, what his message was, and what he wants you to do. Your discovery will impact your family, friends, and community.
9 Days
The story of Easter in holy scripture gives us exact times, dates, and sequences of the events during Passion week. This audio plan will walk you in real time through each day. We hope you will join us for what will most certainly be an extraordinary and life-changing experience.
10 Days
This follow- up guide is designed to help you take one person or a group of friends through the Story of Jesus and the Story of the Church Community from the book of Luke and the book of Acts. This is a great way to help a friend who is curious about faith or a new follower of Jesus take their next steps in their spiritual journey.
12 Days
Journey through the book of Luke with Christian author Mike Raiter and meet our Lord Jesus. Read about Jesus' journey to the cross, His death and resurrection 3 days after! Be amazed at His authority over disease and death and hear His call to surrender, repent and be forgiven of our sin, following Him into a renewed relationship with God our Father.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان