لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 13:23-25

لۆقا 13:23-25 PNTZS

پیڵاتوس كاهینانی باڵا و پێشه‌وایان و گه‌لی بانگكرد و پێی وتن: “ئه‌م پیاوه‌تان هێنایه‌ لام وه‌ک یه‌كێک خه‌ڵک تێكبدات، ئه‌وه‌تا منیش له‌به‌رده‌متان لێم كۆڵییه‌وه‌ و هیچ تاوانێكم له‌م پیاوه‌دا نه‌بینی له‌وه‌ی سكاڵای لێده‌كه‌ن. نه‌ هیڕوودسیش، چونكه‌ بۆ لای ئێمه‌ی ناردۆته‌وه‌. ئه‌وه‌تا هیچ شتێكی نه‌كردووه‌ شایانی مه‌رگ بێت. بۆیه‌ ته‌مبێی ده‌كه‌م و ئازادی ده‌كه‌م”. ناچار بوو له‌ هه‌موو جه‌ژنێكدا یه‌كێكیان بۆ ئازاد بكات. به‌ڵام تێكڕا هاواریان كرد، “ئه‌مه‌ ببه‌! به‌ڕئه‌ببامان بۆ ئازاد بكه‌!” ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئاژاوه‌یه‌ک كه‌ له‌ شاردا ڕوویدابوو و له‌به‌ر كوشتن فڕێدرابووه‌ زیندانه‌وه‌. پیڵاتوس دیسان بانگیكردن، ده‌یویست ئیشۆع ئازاد بكات. به‌ڵام هاواریان كرد و وتیان: “له‌خاچی بده‌! له‌خاچی بده‌!” سێیه‌مجار پێی وتن: “ئه‌مه‌ چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌؟ تاوانێكی تێدا نابینم كه‌ سزاكه‌ی مه‌رگ بێت. بۆیه‌ ته‌مبێی ده‌كه‌م و ئازادی ده‌كه‌م”. به‌ڵام پێیانداگرت و به‌ ده‌نگی به‌رز داوایان كرد له‌خاچ بدرێت، جا ده‌نگییان و ده‌نگی كاهینانی باڵا به‌هێز بوو. پیڵاتوسیش بڕیاری دا داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئاژاوه‌ و كوشتن فڕێدرابووه‌ زیندانه‌وه‌ ئازادی كرد، ئه‌وه‌ی داوایان كرد، ئیشۆعیشی ڕاده‌ستی خواستی ئه‌وانی كرد.