یه‌كێک له تاوانباره هه‌ڵواسراوه‌كان، كفری دژی ده‌كرد و ده‌یووت: “ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، خۆت و ئێمه‌ش ڕزگار بكه!” ئه‌وی دیكه وه‌ڵامی دایه‌وه و سه‌رزه‌نشتی كرد، وتی: “له خودا ناترسی، كه تۆش هه‌مان سزات به‌سه‌ر دراوه؟ سزای ئێمه دادپه‌روه‌رانه‌یه، له جیاتی كردارمانه وه‌ریده‌گرین، به‌ڵام ئه‌مه هیچ شتێكی ناشیاوی نه‌كردووه”. ئینجا به ئیشۆعی وت: “په‌روه‌ردگار منت له‌یاد بێت كاتێ له پاشایه‌تیه‌كه‌ی خۆت دێی”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ من له به‌هه‌شتدا ده‌بیت”. نزیكی كاژێر شه‌ش، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو، تاكو كاژێر نۆ، خۆر تاریک بوو. په‌رده‌ی په‌رستگاش شه‌قبوو و بووه دوو پارچه. ئیشۆع به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد و فه‌رمووی: “باوكه، ڕووحی خۆم به ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم”. ئه‌مه‌ی فه‌رموو و ڕووحی سپارد. كاتێ سه‌رپه‌له‌كه ئه‌م شتانه‌ی بینی كه ڕوویدا، خودای شكۆدار كرد، وتی: “به ڕاستی ئه‌م پیاوه بێ‌تاوان بوو!”. هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بۆ ئه‌م دیمه‌نه كۆببوونه‌وه، كاتێ ئه‌وه‌یان بینی كه ڕوویدا، به سنگكوتانه‌وه گه‌ڕانه‌وه. هه‌موو ناسیاو و ئه‌و ژنانه‌ی له گلیلاوه دوای كه‌وتبوون، له دووره‌وه ڕاوه‌ستابوون و ته‌ماشای ئه‌م شتانه‌یان ده‌كرد. پیاوێک ناوی یۆسپ بوو، كابرایه‌كی چاک و خوداناس بوو. به ڕا و كرده‌وه‌یان ڕازی نه‌بوو. خه‌ڵكی ڕه‌متا بوو كه شارێكی ئیهووده، ئه‌ویش چاوه‌ڕوانی پاشایه‌تیی خودای ده‌كرد. چووه لای پیڵاتوس و داوای ته‌رمی ئیشۆعی كرد. دایگرت و به كه‌تان پێچایه‌وه، له گۆڕێكی له به‌رد هه‌ڵكه‌ندراو داینا كه هه‌رگیز كه‌سی تێدا دانه‌نرابوو. ئه‌و ڕۆژه خۆ ئاماده‌كردن بوو، شه‌ممه‌ش به‌ده‌رده‌كه‌وت. ئه‌و ژنانه‌ی له گلیلاوه له‌گه‌ڵی هاتبوون، دوای یۆسپ كه‌وتن، گۆڕه‌كه و جه‌سته‌كه‌یان بینی چۆن دانرا. ئینجا گه‌ڕانه‌وه و بۆنوبه‌رامیان ئاماده كرد، به پێی ڕاسپارده‌كه له شه‌ممه پشوویان دا.
لۆقا 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 39:23-56
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان