لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 13:24-24

لۆقا 13:24-24 PNTZS

هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا، دووان له‌وان ده‌چوونه‌ گوندێكی دوور كه‌ شه‌ست تیرهاوێژ له‌ یروشلایم دوور بوو، ناوی عه‌مائوس بوو. له‌گه‌ڵ یه‌كتری باسی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌یان ده‌كرد. كاتێ قسه‌ و گفتوگۆیان ده‌كرد، خودی ئیشۆع لێیان نزیكبووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵیان ڕێی ده‌كرد، به‌ڵام چاویان له‌ ناسینی به‌سترا. پێی فه‌رموون: “ئه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ به‌ ڕووگرژیه‌وه‌ باسی چی ده‌كه‌ن؟”. یه‌كێكیان ناوی قه‌لیوپا بوو وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی وت: “ئایا ته‌نیا تۆ له‌ یروشلایم بیانی و ئاگات له‌و شتانه‌ نییه‌ كه‌ له‌م ڕۆژانه‌دا تیایدا ڕوویداوه‌؟” پێی فه‌رموون: “چییه‌؟” پێیان وت: “ده‌رباه‌ری ئیشۆعی ناسڕه‌تی، كه‌ پێغه‌مبه‌رێكی توانادار بوو له‌ فه‌رمووده‌ و كرداردا، له‌به‌رده‌م خودا و هه‌موو گه‌ل. چۆن كاهینانی باڵا و فه‌رمانڕه‌واكانمان ڕاده‌ستی سزای مه‌رگیان كرد و له‌خاچیان دا. ئێمه‌ش هیوادار بووین ئه‌و ئیسڕائیل بكڕێته‌وه‌. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، ئه‌مڕۆ سێیه‌م ڕۆژه‌ ئه‌مه‌ ڕوویداوه‌. كه‌چی هه‌ندێک له‌ ژنانمان سه‌رسامیان كردین، به‌ره‌به‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ بوونه‌، كه‌ جه‌سته‌كه‌یان نه‌بینیووه‌، هاتنه‌وه‌ وتیان: دیمه‌نی فریشته‌مان بینیوه‌ ده‌ڵێن ئه‌و زیندووه‌. هه‌ندێكی ئێمه‌ش چوونه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ و بینییان وایه‌، وه‌ک ژنه‌كان وتیان، به‌ڵام ئه‌ویان نه‌بینیبوو”.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە لۆقا 13:24-24