ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی گێل و دڵخاوه‌كان له باوه‌ڕهێنان به هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه! نه‌ده‌بووایه مه‌سیح ئازار بچێژێت و بچێته نێو شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی خۆی؟” ئه‌وسا ده‌ستی پێكرد له مووشێ و له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانه‌وه ئه‌و شتانه‌ی ده‌رباره‌ی خۆی بوو له هه‌موو سیپاره‌كاندا بۆیان ڕاڤه كرد. كاتێ نزیكی ئه‌و گونده بوون كه بۆی ده‌چوون، ئیشۆع وای پیشان دا كه بۆ شوێنێكی دوورتر ده‌چێت. زۆر لێی پاڕانه‌وه، وتیان: “له‌لامان بمێنه‌وه، چونكه وا ئێواره‌یه و ڕۆژ له ئاوابووندایه”. جا چووه ژووره‌وه تاكو له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه. كاتێ له‌گه‌ڵیان دانیشتبوو، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، پێی‌دان. ئینجا چاویان كرایه‌وه و ناسیانه‌وه، ئیتر له‌به‌رچاویان نه‌ما. به یه‌كتریان وت: “ئه‌رێ كاتێ له ڕێگا قسه‌ی بۆ ده‌كردین و سیپاره‌كانی بۆمان ڕوون ده‌كرده‌وه، دڵمان له نێوماندا گڕی نه‌گرتبوو؟”
لۆقا 24 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 24
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 25:24-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان