لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 33:24-43

لۆقا 33:24-43 PNTZS

ئینجا یه‌كسه‌ر هه‌ستان و هاتنه‌وه‌ یروشلایم، بینییان یازده‌كه‌ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن: “به‌ ڕاستی په‌روه‌ردگار هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و بۆ شیمعون ده‌ركه‌وتووه‌!”. ئه‌مانیش باسی ڕووداوی ڕێگایان كرد، چۆن له‌ نان له‌تكردنه‌كه‌دا ئه‌ویان ناسیوه‌. كه‌ باسی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، خودی ئیشۆع له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتی بۆ ئێوه‌”. سام دایگرتن و ترسان، وایانزانی ڕووحێک ده‌بینن. پێی فه‌رموون: “بۆچی شڵه‌ژاون؟ بۆچی گومان ده‌كه‌وێته‌ دڵتان؟” سه‌یری ده‌ست و پێم بكه‌ن: ئه‌وه‌ خۆمم! ده‌ستم لێ بده‌ن و ببینن، چونكه‌ ڕووح گۆشت و ئێسقانی نییه‌ وه‌ک ده‌مبینن”. كه‌ ئه‌مه‌ی فه‌رموو، ده‌ست و پێی پیشاندان. له‌ خۆشی و سه‌رسوڕماندا باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، پێی فه‌رموون: “لێره‌ خواردنتان هه‌یه‌؟” ئه‌وانیش پارچه‌یه‌ک ماسی برژاویان پێ دا. وه‌ریگرت و له‌به‌رچاویان خواردی.