له ساڵی پازده‌مینی حوكمڕانی تێبه‌رییۆس قه‌یسه‌ڕ، كاتێ پونتوس پیڵاتوسی فه‌رمانڕه‌وای ئیهوود بوو، هیڕوودسیش تیتراركی گلیلا بوو و پیلیپوسی براشی تیتراركی ئیتۆڕیا و ته‌راخۆنا بوو، لیسانیۆس تیتراركی ئه‌ویلینێ بوو، له سه‌رده‌می كاهینیه‌تی باڵای خه‌ننه‌ن و قه‌یاپا، له ده‌شتوده‌ر وشه‌ی خودا بۆ یوخه‌ننه‌نی كوڕی زخه‌ریا هات. جا بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری یوردنه‌ن ده‌رچوو، بانگه‌وازی عه‌مادكردنی تۆبه‌ی ده‌دا بۆ گوناه به‌خشین. وه‌ک له سیپاره‌ی وشه‌كانی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ردا نووسراوه كه ده‌ڵێ: {ده‌نگی هاوارگه‌رێک له ده‌شتوده‌ره‌وه دێ: “ڕێگای په‌روه‌ردگار ئاماده بكه‌ن، ڕێبازه‌كانی ڕاست بكه‌ن. هه‌موو دۆڵێک پڕ ده‌بێته‌وه و هه‌موو چیا و گردێكیش نزم ده‌بێته‌وه، ڕێگا خواروخێچه‌كان ڕاست ده‌بنه‌وه و سه‌خته‌كانیش ئاسان ده‌بن، هه‌موو ئاده‌میزادێكیش ڕزگاریی خودا ده‌بینێت!}”
لۆقا 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:3-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان