ئیشۆع به پڕی ڕووحی پارسا له یوردنه‌ن گه‌ڕایه‌وه، به ڕووحیش بردرایه ده‌شتوده‌ر. چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی ده‌كرده‌وه. له‌و ڕۆژانه‌دا هیچی نه‌خوارد، كاتێ ماوه‌كه ته‌واو بوو برسی بوو. ئیبلیس پێی وت: “ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌ی خودایت، به‌م به‌رده بڵێ با ببێته نان”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “نووسراوه: { مرۆڤ ته‌نها به نان ناژیێت، به‌ڵكو به هه‌ر وشه‌یه‌ک له زاری خودا بێته‌ده‌ر} ”. ئینجا ئیبلیس بردیه سه‌ر چیایه‌كی به‌رز و له ساتێك‌دا هه‌موو پاشایه‌تیه‌كانی جیهانی پیشان دا و پێی وت: “هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ت پێ ده‌ده‌م، چونكه دراوه‌ته من و منیش ئه‌وه‌ی بمه‌وێت ده‌یده‌مێ. ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مم كڕنۆش ببه‌یت، هه‌مووی بۆ تۆ ده‌بێت”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “بڕۆ ئه‌ی شه‌یتان! چونكه نووسراوه: {كڕنۆش بۆ په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت} ”.
لۆقا 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 1:4-8
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان