دوای ئه‌مه ده‌رچوو، باجگرێكی بینی ناوی لیوی بوو، له شوێنی باجگری دانیشتبوو، پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه”. ئه‌ویش هه‌موو شتێكی به‌جێهێشت، هه‌ستا و دوای كه‌وت. لیوی له ماڵی خۆیدا میواندارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كرد، زۆر له باجگران و خه‌ڵكی دیكه له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر خوان بوون. جا په‌ڕیشی و ته‌وراتزانه‌كانیان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر قوتابییه‌كانی كرد و ده‌یانووت: “بۆچی له‌گه‌ڵ باجگر و گوناهباران ده‌خۆن و ده‌خۆنه‌وه؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “له‌شساغ پێویستی به پزیشک نییه، به‌ڵكو نه‌خۆش. نه‌هاتووم بێتاوانان بانگ بكه‌م، به‌ڵكو گوناهباران بۆ تۆبه‌كردن”.
لۆقا 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 27:5-32
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان