ئینجا له‌گه‌ڵیان هاته خواره‌وه و له شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک له قوتابییه‌كانی و كۆمه‌ڵانێكی گه‌ل، كه له هه‌موو ئیهوود و یروشلایم و كه‌ناری سووڕ و سه‌یده‌ن، ئه‌وانه‌ی هاتن گوێی لێ بگرن و له نه‌خۆشییه‌كانیان چاكببنه‌وه، ئه‌وانه‌ش كه به ده‌ست ڕووحه‌گڵاوه‌كان ده‌یانناڵاند چاكبوونه‌وه. هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستی لێ بده‌ن، چونكه هێزێكی لێ ده‌رده‌چوو و هه‌مووانی چاكده‌كرده‌وه. ئینجا چاوی بۆ قوتابییه‌كانی هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، ئه‌ی هه‌ژاران، چونكه پاشایه‌تیی خودا هی ئێوه‌یه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه كه ئێستا برسین، چونكه تێر ده‌بن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه كه ئێستا ده‌گریێن، چونكه پێده‌كه‌نن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ڕقی لێتان ببێته‌وه و جیاتان بكه‌نه‌وه و جنێوتان پێ بده‌ن و به به‌دكار ناوتان ببه‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. له‌و ڕۆژه‌دا دڵخۆش بن و شاد بن، چونكه له ئاسماندا پاداشتتان مه‌زنه، چونكه باوكانیان ئاوایان به پێغه‌مبه‌ران ده‌كرد. به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان، چونكه دڵنه‌وایی خۆتان وه‌رگرتووه. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی تێره‌كان، چونكه برسی ده‌بن. وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا پێده‌كه‌نن، چونكه خه‌م ده‌خۆن و ده‌گریێن. وه‌ی به‌حاڵتان كاتێ هه‌موو خه‌ڵک ستایشتان ده‌كات، چونكه باوكانیان ئاوایان به پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كان كردووه. به‌ڵام ئه‌ی گوێ‌گران پێتان ده‌ڵێم: “دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه،
لۆقا 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 17:6-27
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان