به‌ڵام ئه‌ی گوێ‌گران پێتان ده‌ڵێم: “دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌تتان لێده‌كه‌ن داوای داڕشتیان بۆ بكه‌ن، نوێژ بكه‌ن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی له ڕوومه‌تت ده‌دات، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ڕابگره. ئه‌وه‌ی چاكه‌ته‌كه‌ت ده‌بات، لاریت نه‌بێت بۆ كراسه‌كه‌شت. كێ داوای لێ‌كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ش كه شتێكت لێ ده‌بات لێی داوا مه‌كه‌وه. وه‌كو ده‌تانه‌وێ خه‌ڵكی چیتان بۆ بكه‌ن، ئێوه‌ش ئاوایان بۆ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبووێ كه ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌وانه‌یان خۆشده‌وێت كه خۆشیان ده‌وێن. ئه‌گه‌ر چاكه بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی چاكه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه؟ گوناهبارانیش ئاوا ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌نه ئه‌وانه‌ی هیوادارن لێیان وه‌ربگرنه‌وه، چ چاكه‌یه‌كتان كردووه؟ گوناهبارانیش قه‌رز ده‌ده‌نه گوناهباران تاكو ئه‌وه‌نده وه‌ربگرنه‌وه. به‌ڵام دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، چاكه بكه‌ن و قه‌رز بده‌ن، چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ش مه‌كه‌ن، به‌مه پاداشتتان مه‌زن ده‌بێت و ده‌بنه ڕۆڵه‌ی خودای هه‌ره‌به‌رز، چونكه ئه‌و له‌گه‌ڵ سوپاسگوزار و به‌دكاران به‌خششكاره. به به‌زه‌یی بن، وه‌ک باوكتان به به‌زه‌ییه. حوكم مه‌ده‌ن، حوكم نادرێن. كه‌س تاوانبار مه‌كه‌ن تاوانبار ناكرێن. ببه‌خشن ده‌به‌خشرێن. بده‌ن، پێتان ده‌درێت، پێوانه‌یه‌كی چاكی په‌ستێنراوی هه‌ژێندراوی لێڕژاوتان ده‌خرێته باوه‌ش، چونكه به‌و پێوانه‌یه‌ی ده‌پێون بۆتان ده‌پێورێته‌وه”. په‌ندێكی بۆ هێنانه‌وه: “ئایا كوێر ده‌توانێت ڕابه‌رایه‌تی كوێر بكات؟ هه‌ردووكیان ناكه‌ونه چاڵه‌وه؟ قوتابی له ڕابیه‌كه‌ی به‌رزتر نییه، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێک ته‌واو فێربێت، وه‌ک ڕابیه‌كه‌ی لێدێت. بۆچی پووشی نێو چاوی براكه‌ت ده‌بینیت، به‌ڵام تێبینی كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت ناكه‌یت؟ یان چۆن ده‌توانی به براكه‌ت بڵێی: برام با پووشه‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنم كه كاریته‌كه‌ی نێو چاوی خۆت نا‌بینیت؟ ئه‌ی ڕووپاما! یه‌كه‌مجار كاریته‌كه‌ی نێو چاوت ده‌ربهێنه، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ده‌رهێنانی پووشه‌كه‌ی نێو چاوی براكه‌ت. چونكه هیچ دارێكی باش به‌رهه‌می خراپ نادات و داری خراپیش به‌رهه‌می باش نادات. هه‌ر دارێک به به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه. نه هه‌نجیر له دڕک ده‌ڕنرێت و نه ترێش له ده‌وه‌ن. مرۆڤی چاک له گه‌نجینه‌ی دڵی چاكی، چاكه ده‌رده‌هێنێت، مرۆڤی خراپیش له گه‌نجینه‌ی دڵی خراپی، خراپه ده‌رده‌هێنێت. چونكه ئه‌وه‌ی له دڵ هه‌ڵده‌قوڵێت ده‌م پێی ده‌دوێت. بۆ با‌نگم ده‌كه‌ن په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، كه‌چی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم نایكه‌ن؟ ئه‌وه‌ی بۆ لام دێت و گوێ له وته‌كانم ده‌گرێت و كاری پێ ده‌كات، پیشانتان ده‌ده‌م له كێ ده‌چێت. له مرۆڤێک ده‌چێت خانوویه‌ک دروست ده‌كات، جا هه‌ڵیكه‌ند و قووڵی كرد و بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رد دانا، كاتێ لافاو هه‌ستا و ڕووبار له خانووه‌كه‌ی دا، نه‌یتوانی بیهه‌ژێنێت، چونكه له‌سه‌ر به‌رد بنیاد نرابوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی ده‌گرێت و په‌یڕه‌وی ناكات، له مرۆڤێک ده‌چێت بێ بناغه خانووی له‌سه‌ر زه‌وی دروستكرد. ڕووبار لێیدا و یه‌كسه‌ر كه‌وت، وێرانی خانووه‌كه‌ش مه‌زن بوو”.
لۆقا 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 27:6-49
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان