لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 6:6-23

لۆقا 6:6-23 PNTZS

له‌ شه‌ممه‌یه‌كی دیكه‌، چووه‌ نێو كه‌نیشت و ئامۆژگاریی ده‌كرد. پیاوێک له‌وێ بوو ده‌ستی ڕاستی وشک بوو. ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان سه‌یری ئیشۆعیان ده‌كرد، ئاخۆ له‌ شه‌ممه‌دا چاكده‌كاته‌وه‌، تاكو سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌. به‌ڵام به‌ بیركردنه‌وه‌یانی زانی، به‌ پیاوه‌ ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌سته‌”. ئه‌ویش هه‌ستا و ڕاوه‌ستا. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئایا له‌ شه‌ممه‌دا كردنی چاكه‌ دروسته‌ یان خراپه‌؟ ڕزگاركردنی كه‌سێک یان له‌ناوبردنی؟” چاوی به‌ هه‌موویاندا گێڕا، به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه‌”. ئه‌ویش كردی و ده‌ستی چاكبووه‌وه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی. به‌ڵام ئه‌وان پڕبوون له‌ گێلی و له‌گه‌ڵ یه‌كتری گفتوگۆیان ده‌كرد چی له‌ ئیشۆع بكه‌ن. له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع چووه‌ چیا تاكو نوێژ بكات، شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو به‌ نوێژكردن بۆ خودا به‌سه‌ربرد. كه‌ ڕۆژ‌بووه‌وه‌، قوتابییه‌كانی بانگكرد، دوازده‌ی لێ هه‌ڵبژاردن و ناوی نان “په‌یامبه‌ران”: شیمعون كه‌ ناوی لێنا په‌تڕۆس، له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، یاقوو و یوخه‌ننه‌ن، پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، مه‌تته‌ی و تۆما، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و شیمعون كه‌ ناسراوبوو به‌ دڵگه‌رم، ئیهوودای برای یاقوو و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه‌ ڕاده‌ستی كرد. ئینجا له‌گه‌ڵیان هاته‌ خواره‌وه‌ و له‌ شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک له‌ قوتابییه‌كانی و كۆمه‌ڵانێكی گه‌ل، كه‌ له‌ هه‌موو ئیهوود و یروشلایم و كه‌ناری سووڕ و سه‌یده‌ن، ئه‌وانه‌ی هاتن گوێی لێ بگرن و له‌ نه‌خۆشییه‌كانیان چاكببنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ ده‌ست ڕووحه‌گڵاوه‌كان ده‌یانناڵاند چاكبوونه‌وه‌. هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستی لێ بده‌ن، چونكه‌ هێزێكی لێ ده‌رده‌چوو و هه‌مووانی چاكده‌كرده‌وه‌. ئینجا چاوی بۆ قوتابییه‌كانی هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌، ئه‌ی هه‌ژاران، چونكه‌ پاشایه‌تیی خودا هی ئێوه‌یه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ كه‌ ئێستا برسین، چونكه‌ تێر ده‌بن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ كه‌ ئێستا ده‌گریێن، چونكه‌ پێده‌كه‌نن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ڕقی لێتان ببێته‌وه‌ و جیاتان بكه‌نه‌وه‌ و جنێوتان پێ بده‌ن و به‌ به‌دكار ناوتان ببه‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. له‌و ڕۆژه‌دا دڵخۆش بن و شاد بن، چونكه‌ له‌ ئاسماندا پاداشتتان مه‌زنه‌، چونكه‌ باوكانیان ئاوایان به‌ پێغه‌مبه‌ران ده‌كرد.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان