له‌دایكبوونی ئیشۆعی مه‌سیحیش به‌م شێوه‌یه بوو: كاتێ مه‌ریه‌می دایكی بۆ یۆسپ ماره‌بڕاو بوو، پێش ئه‌وه‌ی یه‌ک بگرن، بینرا له ڕووحی پارساوه سكی هه‌یه. یۆسپی ده‌زگیرانیشی پیاوێكی خوداناس بوو، نه‌یویست ئاشكرای بكات، ویستی به نهێنی وازی لێبهێنێت. كاتێ بیری له‌مه ده‌كرده‌وه، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه له ڕووحی پارسا‌وه‌یه. وا كوڕێكی ده‌بێت، ناوی ده‌نێیت ئیشۆع، چونكه گه‌له‌كه‌ی له گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات”.
مه‌تته‌ی 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 18:1-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان