مه‌تته‌ی 18:1-24
مه‌تته‌ی 18:1-24 PNTZS
له‌دایكبوونی ئیشۆعی مه‌سیحیش به‌م شێوه‌یه بوو: كاتێ مه‌ریه‌می دایكی بۆ یۆسپ ماره‌بڕاو بوو، پێش ئه‌وه‌ی یه‌ک بگرن، بینرا له ڕووحی پارساوه سكی هه‌یه. یۆسپی ده‌زگیرانیشی پیاوێكی خوداناس بوو، نه‌یویست ئاشكرای بكات، ویستی به نهێنی وازی لێبهێنێت. كاتێ بیری له‌مه ده‌كرده‌وه، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له خه‌وندا بۆی ده‌ركه‌وت و پێی فه‌رموو: “ئه‌ی یۆسپی ڕۆڵه‌ی داوید، مه‌ترسه له‌وه‌ی مه‌ریه‌م بهێنیت، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه له ڕووحی پارسا‌وه‌یه. وا كوڕێكی ده‌بێت، ناوی ده‌نێیت ئیشۆع، چونكه گه‌له‌كه‌ی له گوناهه‌كانیان ڕزگار ده‌كات”. ئه‌مانه هه‌مووی ڕوویدا، تا ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک فه‌رموویه‌تی بێته دی: {ئه‌وه‌تا پاكیزه‌كه دووگیان ده‌بێت و كوڕێكی ده‌بێت، به عیممانوئێل ناو ده‌برێت} . واتا: خودا له‌گه‌ڵماندایه. كاتێ یۆسپ له خه‌و هه‌ستا، ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێدابوو ئه‌نجامی دا و ژنه‌كه‌ی هێنا.





