لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 5:1-17

مه‌تته‌ی 5:1-17 PNTZS

سه‌لمون باوكی باعه‌ز بوو له‌ ڕاخه‌و، باعه‌ز باوكی عوبید بوو له‌ ڕعووت، عوبید باوكی ئیشه‌ی بوو، ئیشه‌ی باوكی داویدی پاشا بوو. داوید باوكی شلیمون بوو له‌و ژنه‌ی هی ئوورییا بوو، شلیمون باوكی ڕخێوعه‌م بوو، ڕخێوعه‌م باوكی ئه‌وییا بوو، ئه‌وییا باوكی ئاسا بوو، ئاسا باوكی یه‌هوشاپه‌ت بوو، یه‌هوشاپه‌ت باوكی یووڕه‌م بوو، یووڕه‌م باوكی عوزییا بوو، عوزییا باوكی یووته‌م بوو، یووته‌م باوكی ئاخه‌ز بوو، ئاخه‌ز باوكی خیزه‌قیا بوو، خیزه‌قیا باوكی مینه‌شێ بوو، مینه‌شێ باوكی ئامون بوو، ئامون باوكی یووشیا بوو، یووشیا باوكی یوكه‌نیا و براكانی بوو، له‌ كاتی ڕاپێچانه‌كه‌دا بۆ باڤل. دوای ڕاپێچانه‌كه‌ بۆ باڤل، یوكه‌نیا باوكی شلتئیل بوو، شلتئیل باوكی زورباول بوو، زورباول باوكی ئه‌وییود بوو، ئه‌وییود باوكی ئیلیاقیم بوو، ئیلیاقیم باوكی عازوڕ بوو، عازوڕ باوكی زادوق بوو، زادوق باوكی ئاخین بوو، ئاخین باوكی ئیلییود بوو، ئیلییود باوكی ئیلیعازه‌ڕ بوو، ئیلیعازه‌ڕ باوكی ماته‌ن بوو، ماته‌ن باوكی یاقوو بوو، یاقوو باوكی یۆسپی مێردی مه‌ریه‌مه‌، وا ئیشۆعی لێبوو، كه‌ به‌ مه‌سیح ناوده‌بردرێت. هه‌موو نه‌وه‌كان له‌ ئه‌وڕاهه‌مه‌‌وه‌ تا داوید چوارده‌ نه‌وه‌ن، له‌ داویده‌وه‌ تا ڕاپێچانه‌كه‌ بۆ باڤل چوارده‌ نه‌وه‌ن، له‌ ڕاپێچانه‌كه‌شه‌وه‌ بۆ باڤل تا مه‌سیح چوارده‌ نه‌وه‌ن.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان