ئینجا دوازده قوتابییه‌كه‌ی بانگ‌كرد، ده‌سه‌ڵاتی پێدان تاكو ڕووحی گڵاو ده‌ربكه‌ن و هه‌موو نه‌خۆشی و لاوازییه‌ک چاكبكه‌نه‌وه. ئه‌مانه‌ش ناوی دوازده په‌یامبه‌ره‌كه‌یه: یه‌كه‌مین، شیمعون كه به په‌تڕۆس ناوده‌برا و ئه‌ندراوسی برای، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای، پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، تۆما و مه‌تته‌یی باجگر، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و له‌باوس ناسراو به ته‌دده‌ی، شیمعونی قنانیا و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه ئیشۆعی به‌ده‌سته‌وه‌دا. ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه شاری شمرنیه‌كان. به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه بڕۆنه لای كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل. كاتێ ده‌چن، موژده بده‌ن و بڵێن: پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بووه‌ته‌وه. نه‌خۆشان چاكبكه‌نه‌وه، گوله‌كان پێگه‌ردبكه‌نه‌وه، مردووان زیندووبكه‌نه‌وه، شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتانگرتووه، به‌خۆڕاییش بیده‌ن. زێڕ و زیو و مس له پشتێنتان هه‌ڵمه‌گرن، نه توره‌گه بۆ ڕێگا، نه دوو جل و نه پێڵاو و نه گۆچانیش، چونكه كارگه‌ر شایانی خۆراكی خۆیه‌تی. چوونه هه‌ر شار و گوندێک، به شوێن كه‌سێكی شایسته‌دا بگه‌ڕێن، له‌وێ بمێننه‌وه تا ده‌ڕۆن. كه چوونه ماڵێک ئاشتیی لێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه شایسته بوون، با ئاشتیتان بۆی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایسته نه‌بوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێی له قسه‌تان نه‌گرت، له‌و ماڵه یان له‌و شاره بڕۆنه ده‌ره‌وه و تۆزی پێتان بته‌كێنن. ڕواتان پێ ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا، دۆخی زه‌ویی سه‌دوم و عامووڕه له‌و شاره سوكتر ده‌بێت. ئه‌وه‌تا من وه‌ک كاوڕ به نێو گورگاندا ده‌تاننێرم. جا دانا بن وه‌ک مار و ساكار بن وه‌ک كۆتر. به‌ڵام له خه‌ڵكی به‌ئاگابن، چونكه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نتان ده‌كه‌ن و له كه‌نیشته‌كانیان به قامچی لێتان ده‌ده‌ن، له‌پێناوی من ده‌بردرێنه به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان و پاشایان، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆ ئه‌وان و بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش. كاتێكیش ڕاده‌ستتان ده‌كه‌ن، گوێ مه‌ده‌نه ئه‌وه‌ی چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن، چونكه ئێوه قسه‌كه‌ر نین، به‌ڵكو ڕووحی باوكتانه له ئێوه‌دا قسه‌ده‌كات. برا برای خۆی ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كات، باوک ڕۆڵه‌ی خۆی. ڕۆڵه‌كان له دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانكوژن! هه‌مووان له‌پێناوی ناوی من ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاپایان دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت. كه له‌م شاره قاوتان ده‌ده‌ن، هه‌ڵبێن بۆ یه‌كێكی دیكه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: شاره‌كانی ئیسڕائیل ته‌واو ناكه‌ن پێش هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. قوتابی له ڕابیه‌كه‌ی باشتر نییه و كۆیله‌ش له گه‌وره‌كه‌ی باشتر نییه. به‌سه قوتابی وه‌ک ڕابیه‌كه‌ی بێت و كۆیله‌ش وه‌ک گه‌وره‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ به به‌عله‌زبول ناو ببردرێت، چه‌ند زیاتر خانه‌واده‌كه‌ی؟ بۆیه لێیان مه‌ترسن، چونكه شاراوه نییه ده‌رنه‌كه‌وێت و نهێنی نییه ئاشكرا نه‌بێت. ئه‌وه‌ی له تاریكی‌دا پێتانی ده‌ڵێم، له ڕووناكی بیڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ی به چرپه ده‌یبیستن، له سه‌ربانان بانگه‌وازی بكه‌ن. له‌وانه مه‌ترسن كه له‌ش ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه بترسن كه ده‌توانێ گیان و له‌ش هه‌ردوكیان له دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت. ئایا دوو چۆله‌كه به فلسێک نافرۆشرێت؟ كه‌چی هیچ یه‌كێكیان به‌بێ باوكتان ناكه‌وێته سه‌ر زه‌وی. به‌ڵام ئێوه ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌رتان ژمێردراوه. كه‌واته مه‌ترسن! ئێوه له زۆر چۆله‌كه باشترن!.
مه‌تته‌ی 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:10-31
3 Days
Infinitum is a way of life centered on following Jesus by loving God and loving others through an emphasis on the habits and disciplines of surrender, generosity, and mission. We aim to see the Bible and also the world through these Jesus-colored lenses. This short reading plan considers Generous Evangelism.
God has an ideal time for when our season should end or when He has a new role for us. We need to trust God for what is next and wrap up when God makes it clear it is time, rather than linger beyond our usefulness.
4 Days
This reading plan takes you through some of the themes in the "Clean (part 1)" episode of The Chosen TV Series. Reflect, dive into the Bible, and enjoy what Jesus has to say to you.
5 Days
As we look through the various spiritual gifts listed in scripture, one gift that stands out but is not really discussed is the gift of Healing. Jesus sent out His disciples with the instructions “to heal.” It is clear that Healing was a part of their ministry. But what does that mean for us today?
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان