به‌ڵام ئێوه ته‌نانه‌ت هه‌موو مووی سه‌رتان ژمێردراوه. كه‌واته مه‌ترسن! ئێوه له زۆر چۆله‌كه باشترن!. هه‌ركه‌سێک له‌پێش خه‌ڵک دانم پیابنێت، منیش له‌پێش باوكم كه له ئاسماناندایه، دانی پیاده‌نێم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پێش خه‌ڵک نكۆڵیم لێبكات، منیش له‌پێش باوكم كه له ئاسماناندایه، نكۆڵی لێده‌كه‌م. وا مه‌زانن كه هاتووم تاكو ئاشتی بهێنمه سه‌ر زه‌وی. نه‌هاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، به‌ڵكو شمشێر! چونكه من هاتووم بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی كوڕ له باوكی وكچ له دایكی وبووک له خه‌سووی. دوژمنی مرۆڤیش خانه‌واده‌كه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ی باوک یان دایكی له من خۆشتربووێت، شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له من خۆشتربووێت، شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه ژیانی خۆی له‌پێناوی من بدۆڕێنێت ده‌یدۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان بكات، په‌سه‌ندم ده‌كات، ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندم بكات، په‌سه‌ندی ئه‌وه ده‌كات كه منی ناردووه. ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رێک په‌سه‌ند بكات به ناوی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وا پاداشتی پێغه‌مبه‌رێک وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش خوداناسێک په‌سه‌ند بكات به ناوی خوداناس، ئه‌وا پاداشتی خوداناسێک وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی ته‌نها جامه ئاوێكی سارد بداته یه‌كێک له‌م بچووكانه، به‌ناوی قوتابییه‌ک، ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت”.
مه‌تته‌ی 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 30:10-42
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان