مه‌تته‌ی 18:11-30
مه‌تته‌ی 18:11-30 PNTZS
چونكه یوخه‌ننه‌ن هات نه ده‌خوات و نه ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: شه‌یتانی تێدایه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خوات و ده‌خواته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه كابرایه‌كی بخۆر و مه‌یخۆره، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانه. به‌ڵام دانایی به كرده‌وه‌كانی سه‌لمێندرا”. ئینجا ده‌ستی به سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌و شارانه‌ی كرد كه زۆربه‌ی په‌رجوه‌كانی تیایاندا نواندبوو، چونكه تۆبه‌یان نه‌كردبوو. “وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی كورازین! وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له سوور و سه‌یده‌ن بكرایه‌ن، هه‌ر زوو به په‌ڵاس و خۆڵه‌مێشه‌وه تۆبه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا باری سووڕ و سه‌یده‌ن له هی ئێوه سوكتر ده‌بێت. تۆش ئه‌ی كپه‌ڕناخوم، بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كرێیته‌وه؟! بۆ قووڵایی ده‌چیته خواره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له سه‌دوومدا ئه‌و په‌رجوانه بكرایه‌ن كه له‌نێو تۆدا كرا، ئه‌وا تاكو ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا باری زه‌ویی سه‌دوم له هی تۆ سوكتر ده‌بێت”. له‌و كاته‌دا ئیشۆع فه‌رمووی: “ئه‌ی باوک، سوپاست ده‌كه‌م، په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، چونكه ئه‌مانه‌ت له دانا و تێگه‌یشتووان شاردۆته‌وه و بۆ منداڵان ئاشكرات كردووه. به‌ڵێ ئه‌ی باوک، چونكه ئه‌مه‌ت له‌به‌رچاو خۆش بوو. له باوكمه‌وه هه‌موو شتێكم دراوه‌تێ، كه‌س ڕۆڵه ناناسێت باوک نه‌بێت، كه‌سیش باوک ناناسێت ته‌نها ڕۆڵه و ئه‌وه نه‌بێ كه ڕۆڵه ده‌یه‌وێ بۆی ئاشكرای بكات. وه‌رن بۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان و بارگرانه‌كان، من ده‌تانحه‌سێنمه‌وه. نیری من بخه‌نه سه‌ر خۆتان و له منه‌وه فێربن، چونكه دڵنه‌رم و خاكسارم، جا حه‌سانه‌وه‌ش بۆ ده‌روونتان ده‌دۆزنه‌وه. چونكه نیره‌كه‌م ئاسانه و باره‌كه‌م سووكه”.





