مه‌تته‌ی 2:11-10
مه‌تته‌ی 2:11-10 PNTZS
كاتێ یوخه‌ننه‌ن له زیندانه‌كه‌دا كاره‌كانی مه‌سیحی بیست، دوو له قوتابییه‌كانی خۆی نارد و پێی وت: “تۆی ئه‌وه‌ی دێت، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه بكه‌ین؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “بڕۆن، ئه‌وه‌ی ده‌یبیستن و ده‌یبینن به یوخه‌ننه‌نی ڕابگه‌یه‌نن: كوێره‌كان ده‌بینن، شه‌له‌كان ڕێ ده‌كه‌ن، گوله‌كان بێگه‌رد ده‌بنه‌وه، كه‌ڕه‌كان ده‌بیستن، مردووان هه‌ڵده‌ستنه‌وه و هه‌ژاران موژده‌یان پێ ده‌درێت”. به‌خته‌وه‌ریش به‌وه‌ی ساتمه‌م لێ ناكات. كاتێ ده‌ڕۆیشتن، ئیشۆع سه‌باره‌ت به یوخه‌ننه‌ن بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه ده‌ستیكرد به قسه‌كردن و فه‌رمووی: “بۆ بینینی چی ده‌رچوونه ده‌شتوده‌ر؟ قامیشێک كه با ده‌یجووڵێنێ؟ ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێک كه به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگی نه‌رم ده‌پۆشن له ماڵی پاشایاندان. بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ پێغه‌مبه‌رێک؟ به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم، له پێغه‌مبه‌ریش باشتر. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌رباره‌ی نووسراوه: {ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له‌پێشته‌وه ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات} .





