مه‌تته‌ی 7:11-10
مه‌تته‌ی 7:11-10 PNTZS
كاتێ ده‌ڕۆیشتن، ئیشۆع سه‌باره‌ت به یوخه‌ننه‌ن بۆ كۆمه‌ڵانه‌كه ده‌ستیكرد به قسه‌كردن و فه‌رمووی: “بۆ بینینی چی ده‌رچوونه ده‌شتوده‌ر؟ قامیشێک كه با ده‌یجووڵێنێ؟ ئه‌ی بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ مرۆڤێک كه به‌رگی نه‌رمی پۆشیوه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌رگی نه‌رم ده‌پۆشن له ماڵی پاشایاندان. بۆ بینینی چی ده‌رچوون؟ پێغه‌مبه‌رێک؟ به‌ڵێ، پێتان ده‌ڵێم، له پێغه‌مبه‌ریش باشتر. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌رباره‌ی نووسراوه: {ئه‌وه‌تا فریشته‌كه‌م له‌پێشته‌وه ده‌نێرم، ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده ده‌كات} .





