له حوكمداندا خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕاده‌وه‌ستن و تاوانباری ده‌كه‌ن، چونكه به بانگه‌وازه‌كه‌ی یۆنه‌ن تۆبه‌یان كرد. ئه‌وه‌تا له یۆنه‌ن مه‌زنتر لێره‌یه! له حوكمداندا شاژنی باشوور له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕاده‌وه‌ستێت و تاوانباری ده‌كات، چونكه له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه هات بۆ گوێگرتن له دانایی شلیمون. ئه‌وه‌تا له شلیمون مه‌زنتر لێره‌یه! كاتێ ڕووحی گڵاو له مرۆڤ ده‌رده‌چێت، له بیاباندا به‌دوای حه‌وانه‌وه ده‌گه‌ڕێت به‌ڵام نایدۆزێته‌وه. ئینجا ده‌ڵێت: ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم كه لێی ده‌رچووم. كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێت چۆڵه و گسكدراوه و ڕێكخراوه.
مه‌تته‌ی 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 41:12-44
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان