مه‌تته‌ی 13:13-17
مه‌تته‌ی 13:13-17 PNTZS
بۆیه به په‌ند قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م چونكه سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، گوێ ده‌گرن، به‌ڵام نابیستن و تێناگه‌ن. پێشبینییه‌كه‌ی ئێشه‌عیا له‌واندا هاته دی، كه ده‌فه‌رمووێ: {بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن، چونكه دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بووه، گوێیان گران بووه، چاویان نوقاندووه، نه‌وه‌ک به چاویان ببینن وبه گوێیان ببیستن، به دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، منیش چاكیان بكه‌مه‌وه} . به‌ڵام ئێوه، به‌خته‌وه‌ری بۆ چاوتان، چونكه ده‌بینێت، به گوێتان، چونكه ده‌بیستێت. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: زۆر پێغه‌مبه‌ر و خوداناس به ئاواته‌وه بوون ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یبینن بیبینن و نه‌یانبینی، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ده‌یبیستن، بیبیستن، به‌ڵام نه‌یانبیست.





