كه ئیشۆع ئه‌مه‌ی بیست، به ته‌نها به‌ره‌و شوێنێكی چۆڵ، به كه‌شتیه‌ک ئه‌وێی به‌جێهێشت. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كان بیستیان، له شاره‌كانه‌وه به پیاده دوای كه‌وتن. كاتێ ده‌رچوو، كۆمه‌ڵانێكی زۆری بینی، دڵی پێیان سووتا و نه‌خۆشه‌كانیانی چاككرده‌وه. كاتێ ئێواره داهات، قوتابییه‌كانی هاتنه لای و وتیان: “شوێنه‌كه چۆڵه و كاتیش دره‌نگه. خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێكه با بڕۆنه گونده‌كان، خواردن بۆ خۆیان بكڕن”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پێویست ناكات بڕۆن. خۆتان شتێكیان بده‌نێ با بیخۆن”. ئه‌وانیش پێیان وت: “لێره له پێنج نان و دوو ماسی زیاترمان نییه”. ئه‌ویش فه‌رمووی: “بۆمی بهێننه ئێره”. فه‌رمانی به كۆمه‌ڵانه‌كه دا له‌سه‌ر گیاكه دانیشن. ئینجا پێنج نانه‌كه و دوو ماسییه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و چاوی هه‌ڵبڕیه ئاسمان، داڕشتی كرد و له‌تی كردن، ئینجا نانه‌كانی دایه قوتابییه‌كان، قوتابیه‌كانیش دایانه كۆمه‌ڵانه‌كه. هه‌موو خواردیان و تێر بوون. پاشان له‌و له‌ته‌نانه‌ی مایه‌وه دوازده سه‌به‌ته‌ی پڕیان هه‌ڵگرته‌وه.
مه‌تته‌ی 14 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 14
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 13:14-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان