ئیشۆع له‌وێ ده‌رچوو و چووه ده‌ڤه‌ری سوڕ و سه‌یده‌ن. ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ده‌رچوو و هاواری بۆ كرد و ده‌یووت: “گه‌وره‌م، ڕۆڵه‌ی داوید، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه! كچه‌كه‌م زۆر به‌خراپی شێت بووه”. به‌ڵام ئه‌و به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. قوتابییه‌كانی هاتنه پێشی و تكایان لێیكرد و وتیان: “به‌ڕێی بكه، چونكه به‌دوامانه‌وه هاوار ده‌كات!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رموی: “من ته‌نها بۆ كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل نێردراوم”. جا ژنه‌كه هات، كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “گه‌وره‌م، یارمه‌تیم بده!” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێ بدرێت بۆ سه‌گ”. ژنه‌كه وتی: “ڕاسته گه‌وره‌م! به‌ڵام سه‌گیش ئه‌و له‌ته‌نانه ده‌خوات كه له خوانی گه‌وره‌كانی ده‌كه‌وێت!”. ئینجا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “خانم، باوه‌ڕی تۆ مه‌زنه! ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت”. له‌و كاته‌وه كچه‌كه‌ی چاكبووه‌وه.
مه‌تته‌ی 15 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 15
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 21:15-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان