لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 5:16-12

مه‌تته‌ی 5:16-12 PNTZS

كه‌ قوتابییه‌كان گه‌یشتنه‌ ئه‌وبه‌ر، له‌بیریان چووبوو نان ببه‌ن. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “وریابن، ئاگاداربن له‌ هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان”. له‌دڵی خۆیاندا بیریان كرده‌وه‌ و وتیان: “نانمان نه‌هێناوه‌”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه‌، بۆچی له‌دڵی خۆتان ده‌ڵێن نانمان نه‌هێناوه‌؟ ئایا هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون؟ نایه‌ته‌ بیرتان پێنج نانه‌كه‌ی پێنج هه‌زاره‌كه‌ و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟ یان حه‌وت نانه‌كه‌ی چوار هه‌زاره‌كه‌ و چه‌ند سه‌به‌ته‌شتان هه‌ڵگرته‌وه‌؟ چۆن تێناگه‌ن من باسی نانم بۆ نه‌كردن؟ له‌ هه‌وێنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان ئاگاداربن!” ئینجا تێگه‌یشتن كه‌ ئه‌و له‌ هه‌وێنی نان ئاگاداریان ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ فێركردنی په‌ڕیشی و زادوقییه‌كان.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 5:16-12