لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:18-10

مه‌تته‌ی 1:18-10 PNTZS

له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان هاتنه‌ لای ئیشۆع و وتیان: “كێ له‌ پاشایه‌تیی ئاسماناندا مه‌زنترینه‌؟” ئه‌ویش منداڵێكی بانگكرد و له‌ ناوه‌راستیاندا ڕایگرت، فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ بڵێم: ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و وه‌ک ئه‌م منداڵه‌تان لێ نه‌یه‌ت، هه‌رگیز ناچنه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌م منداڵه‌ خۆی نزم بكاته‌وه‌، ئه‌وا له‌ پاشایه‌تیی ئاسماناندا مه‌زنترینه‌. ئه‌وه‌ی به‌ ناوی منداڵێكی وه‌ک ئه‌مه‌ په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا منی په‌سه‌ند كردووه‌. ئه‌وه‌ش ساتمه‌ به‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌ بكات كه‌ باوه‌ڕیان به‌ من هه‌یه‌، باشتره‌ بۆی به‌رداشێک به‌ ملیه‌وه‌ هه‌ڵبواسرێت و له‌ بنی ده‌ریا بخنكێنرێت. وه‌ی به‌حاڵی جیهان له‌به‌ر كۆسپه‌كان! چونكه‌ كۆسپه‌كان هه‌ر ده‌بێ هه‌بن، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵی ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی كۆسپه‌كان! ئه‌گه‌ر ده‌ستت یان قاچت بۆت بووه‌ كۆسپ، بیبڕه‌وه‌ و فڕێیبده‌. باشتره‌ به‌ شه‌لی یان به‌ ده‌ستبڕاوی بچیته‌ نێو ژیانه‌وه‌، له‌وه‌ی به‌ دوو ده‌ست یان دوو قاچه‌وه‌ بخرێیته‌ نێو ئاگری جاویدانی. ئه‌گه‌ر چاوت بۆت بووه‌ كۆسپ، ده‌ریبهێنه‌ و فڕێیبده‌. باشتره‌ به‌ یه‌ک چاو بچیته‌ نێو ژیانه‌وه‌، له‌وه‌ی به‌ دوو چاوه‌وه‌ بخرێیته‌ ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌. ئاگاداربن! به‌ سووكی مه‌ڕواننه‌ یه‌كێک له‌م بچووكانه‌، چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم فریشته‌كانیان له‌ ئاسماناندا هه‌میشه‌ ڕووی باوكم ده‌بینن كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان