مه‌تته‌ی 21:18-25
مه‌تته‌ی 21:18-25 PNTZS
ئینجا په‌تڕۆس هاته لای و پێی وت: “په‌روه‌ردگار، ده‌بێ چه‌ند جار له‌براكه‌م خۆشبم كه خراپه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كات؟ تاكو حه‌وت جار؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “پێت ناڵێم حه‌وت جار، به‌ڵكو حه‌فتا جاران حه‌وت جار! بۆیه پاشایه‌تی ئاسمانان له پاشایه‌ک ده‌چێت ویستی هه‌ژمارد له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانی بكات. كاتێ ده‌ستیپێكرد، یه‌كێكیان بۆ هێنا ده هه‌زار تالنت قه‌رزار بوو. كه هیچی نه‌بوو بیداته‌وه، گه‌وره‌كه‌ی فه‌رمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هه‌رچی هه‌یه‌تی بفرۆشرێت و قه‌رزه‌كه بداته‌وه.





