لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:19-15

مه‌تته‌ی 1:19-15 PNTZS

كاتێ ئیشۆع له‌م قسانه‌ بووه‌وه‌، گلیلای به‌جێهێشت و هاته‌ ده‌ڤه‌ری ئیهوود، له‌ پشت ڕووباری یوردنه‌ن. كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وت، ئه‌ویش له‌وێ چاكیكردنه‌وه‌. هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتنه‌ لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه‌، وتیان: “ئایا دروسته‌ مێرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی نه‌تانخوێندۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی {له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئافراندووه‌ به‌ نێر و مێ ئافراندن؟} ” هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “بۆیه‌ پیاو باوک و دایكی به‌جێ ده‌هێڵێت و به‌ ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه‌ یه‌ک جه‌سته‌. كه‌واته‌ چیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی خودا به‌ یه‌كتری گه‌یاندووه‌، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه‌”. پێیان وت: “ئه‌ی بۆچی مووشێ ڕایسپاردووه‌ ته‌ڵاقنامه‌ بدرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت؟” پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان مووشێ ڕێی دان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وا نه‌بوو. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه‌ بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”. قوتابییه‌كانی پێیان وت: ئه‌گه‌ر حاڵی پیاو له‌گه‌ڵ ژن وابێت، باشتره‌ ژن نه‌هێنێت!” پێی فه‌رموون: “هه‌مووان ناتوانن ئه‌م قسه‌یه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه‌ پێیان دراوه‌. چونكه‌ خه‌ساو هه‌ن زگماكن، خه‌ساویش هه‌ن مرۆڤ خه‌ساندویانن، خه‌ساویش هه‌ن له‌ پێناوی پاشایه‌تیی ئاسمان خۆیان خه‌ساندوه‌. كێ ده‌توانێت په‌سه‌ندی بكات، با په‌سه‌ندی بكات”. ئینجا منداڵیان بۆی هێنا تاكو ده‌ستیان له‌سه‌ر دابنێت و نوێژ بكات، كه‌چی قوتابییه‌كان لێیان ڕاخوڕین. به‌ڵام ئیشۆع فه‌رمووی: “لێگه‌ڕێن با منداڵان بێنه‌ لام، ڕێیان لێ مه‌گرن، چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان هی وه‌ک ئه‌مانه‌یه‌”. جا ده‌ستی له‌سه‌ر دانان و له‌وێ ڕۆیشت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان