مه‌تته‌ی 1:19-6
مه‌تته‌ی 1:19-6 PNTZS
كاتێ ئیشۆع له‌م قسانه بووه‌وه، گلیلای به‌جێهێشت و هاته ده‌ڤه‌ری ئیهوود، له پشت ڕووباری یوردنه‌ن. كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وت، ئه‌ویش له‌وێ چاكیكردنهوه. هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتنه لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه، وتیان: “ئایا دروسته مێرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی نه‌تانخوێندۆته‌وه، ئه‌وه‌ی {له سه‌ره‌تاوه ئافراندووه به نێر و مێ ئافراندن؟} ” هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێ ده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته چیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی خودا به یه‌كتری گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه”.





