هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتنه لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه، وتیان: “ئایا دروسته مێرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی نه‌تانخوێندۆته‌وه، ئه‌وه‌ی {له سه‌ره‌تاوه ئافراندووه به نێر و مێ ئافراندن؟} ” هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێ ده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته چیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی خودا به یه‌كتری گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه”. پێیان وت: “ئه‌ی بۆچی مووشێ ڕایسپاردووه ته‌ڵاقنامه بدرێت و ته‌ڵاق بكه‌وێت؟” پێی فه‌رموون: “له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان مووشێ ڕێی دان ژنه‌كانتان ته‌ڵاق بده‌ن، ئه‌گینا له سه‌ره‌تاوه وا نه‌بوو. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ته‌ڵاق بدات و یه‌كێكی دیكه بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات”.
مه‌تته‌ی 19 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 19
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 3:19-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان