چونكه پاشایه‌تیی ئاسمانان له گه‌وره‌ی ماڵێک ده‌چێت، به‌یانی زوو ده‌رده‌چێت تاكو كرێكار بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی بگرێت. له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كان ڕۆژی به دینارێک ڕێككه‌وت، ئینجا ناردنی بۆ ڕه‌زه‌كه‌ی. نزیكی كاژێری نۆ ده‌رچوو، له بازاڕدا هه‌ندێكی دیكه‌ی بینی بێكار ڕاوه‌ستابوون، پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه ڕه‌زه‌كه، چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ. ئه‌وانیش ڕۆیشتن. ئینجا كاژێری دوازده و كاژێری سێ ده‌رچوو و هه‌مان شتی كرده‌وه. نزیكی كاژێری پێنجیش ده‌رچوو، كرێكاری بێكاری دیكه‌ی بینی ڕاوه‌ستاون، پێی وتن: بۆچی به درێژایی ڕۆژ لێره بێكار ڕاوه‌ستاون؟ پێیان وت: چونكه كه‌س به كرێی نه‌گرتووین. پێی وتن: ئێوه‌ش بڕۆنه ڕه‌زه‌كه چه‌ندتان بكه‌وێ ده‌تانده‌مێ. كاتێ ئێواره داهات خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه به سه‌ركاره‌كه‌ی خۆی وت: كرێكاران بانگ بكه و كرێیه‌كه‌یان بده‌رێ، له‌وانه‌ی كۆتاییه‌وه ده‌ستپێبكه تاكو یه‌كه‌م. جا ئه‌وانه‌ی كاژێری پێنج هاتن، هه‌ریه‌كه دینارێكیان وه‌رگرت. كاتێ یه‌كه‌مینه‌كانیش هاتن وایانزانی زیاتر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه دینارێكیان وه‌رگرت. كه وه‌ریانده‌گرت بۆڵه‌بۆڵیان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵ ده‌كرد و ده‌یانووت: دواهه‌مینه‌كان كاژێرێک ئیشیان كرد. تۆش له‌گه‌ڵ ئێمه یه‌كسانت كردن، كه گرانی و گه‌رمای ڕۆژمان كێشاوه! وه‌ڵامی یه‌كێكیانی دایه‌وه: كاكه، من سته‌مم لێ نه‌كردوویت. ئایا له‌گه‌ڵ من به دینارێک ڕێک نه‌كه‌وتوویت؟ هی خۆت ببه و بڕۆ. من ده‌مه‌وێت به‌وه‌ی دواهه‌مینیش وه‌ک تۆی بده‌مێ. ئایا بۆم نییه ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت به ماڵی خۆمی بكه‌م؟ یان چاوت به‌رای نادات كه من چاكم؟ به‌م شێوه‌یه دواهه‌مینه‌كان ده‌بنه یه‌كه‌مین و یه‌كه‌مینه‌كانیش دواهه‌مین”.
مه‌تته‌ی 20 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 20
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:20-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان