لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:21-11

مه‌تته‌ی 1:21-11 PNTZS

كاتێ له‌ یروشلایم نزیک بوونه‌وه‌، گه‌یشتنه‌ بێتفاجی لای كێوی زه‌یتوون، ئیشۆع دووان له‌ قوتابییه‌كانی نارد پێی فه‌رموون: “بڕۆنه‌ ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، یه‌كسه‌ر ماكه‌رێک ده‌بینن به‌ستراوه‌ته‌وه‌، جاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵه‌. بیكه‌نه‌وه‌ و بۆمیان بهێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک شتێكی پێ وتن، بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیانه‌، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ده‌یاننێرێت”. ئه‌مه‌ش ڕوویدا تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ وتراوه‌ بێته‌دی كه‌ ده‌فه‌رمووێ: {به‌ كچه‌كه‌ی سهیۆن بڵێن، ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێته‌ لات، دڵنه‌رمه‌ و سواری ماكه‌رێک و جاشی ماكه‌رێک بووه‌} . دوو قوتابییه‌كه‌ ڕۆیشتن، وه‌ک ئیشۆع فه‌رمانی پێدابوون، كردیان. ماكه‌ر و جاشه‌كه‌یان هێنا، جلوبه‌رگه‌كانیان له‌سه‌ر پشتیان ڕاخست و ئیشۆع سواربوو. كۆمه‌ڵانێكی زۆرتر جلوبه‌رگه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ ڕاخست. خه‌ڵكی دیكه‌ لقیان له‌ دار بڕییه‌وه‌ و له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ ڕایانخست. ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی وا له‌ پێشی ده‌ڕۆیشتن و ئه‌وانه‌ش كه‌ دوای كه‌وتبوون، هاواریان ده‌كرد: “هۆشانا بۆ ڕۆڵه‌ی داوید! پیرۆزه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ دێت! هۆشانا له‌ به‌رزایی!” كاتێ چووه‌ نێو یروشلایم، هه‌موو شاره‌كه‌ خرۆشا و وتیان: “ئه‌مه‌ كێیه‌؟” كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش وتیان: “ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ر ئیشۆعه‌، خه‌ڵكی ناسڕه‌تی گلیلایه‌”.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 1:21-11