له هه‌مان ڕۆژدا زادوقییه‌كان هاتنه لای، كه ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه نییه، پرسیان لێ‌كرد: وتیان: “ڕابی، مووشێ فه‌رمووی، ئه‌گه‌ر پیاوێكی وجاخكوێر مرد، ئه‌وا براكه‌ی براژنه‌كه‌ی ده‌خوازێته‌وه و وه‌چه بۆ براكه‌ی ده‌خاته‌وه. جا له‌لای ئێمه حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێنا و به وجاخكوێری مرد و ژنه‌كه‌ی بۆ براكه‌ی به‌جێهێشت، به هه‌مان شێوه دووه‌م و سێیه‌م تاكو حه‌وته‌م. له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد. ئایا له هه‌ستانه‌وه‌دا ده‌بێته ژنی كام له‌و حه‌وته؟ چونكه هی هه‌موویان بووه!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئێوه گومڕا ده‌بن كه نه له په‌رتووكه‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا. چونكه له هه‌ستانه‌وه‌دا خه‌ڵكی نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسماندا وه‌ک فریشته‌ی خودا ده‌بن.
مه‌تته‌ی 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 23:22-30
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان