له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد. ئایا له هه‌ستانه‌وه‌دا ده‌بێته ژنی كام له‌و حه‌وته؟ چونكه هی هه‌موویان بووه!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئێوه گومڕا ده‌بن كه نه له په‌رتووكه‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا. چونكه له هه‌ستانه‌وه‌دا خه‌ڵكی نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسماندا وه‌ک فریشته‌ی خودا ده‌بن. ده‌رباره‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش، ئایا ئه‌وه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه كه له خوداوه به ئێوه وتراوه و ده‌فه‌رمووێ: {منم خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و خوداوه‌ندی ئسخه‌ق و خوداوه‌ندی یاقوو؟} خودا خوداوه‌ندی مردووان نییه، به‌ڵكو خوداوه‌ندی زیندووانه”. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه گوێیان لێی‌بوو، له ئامۆژگارییه‌كه‌ی سه‌رسام بوون. به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان بیستیان كه زادوقییه‌كانی بێده‌نگ كردووه، پێكه‌وه كۆبوونه‌وه. یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێ‌كرد تاكو تاقیی بكاته‌وه وتی: “ڕابی، چ ڕاسپارده‌یه‌ک مه‌زنترینی ته‌وراته؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیرته‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه مه‌زنترین و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میشیان وه‌ک ئه‌و وایه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ. هه‌موو ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌وه به‌ندن”.
مه‌تته‌ی 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 27:22-40
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان