لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 34:22-46

مه‌تته‌ی 34:22-46 PNTZS

به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان بیستیان كه‌ زادوقییه‌كانی بێده‌نگ كردووه‌، پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌. یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێكرد تاكو تاقیی بكاته‌وه‌ وتی: “ڕابی، چ ڕاسپارده‌یه‌ک مه‌زنترینی ته‌وراته‌؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت به‌ هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیرته‌وه‌ خۆشبووێ. ئه‌مه‌ مه‌زنترین و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه‌. دووه‌میشیان وه‌ک ئه‌و وایه‌: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ. هه‌موو ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌وه‌ به‌ندن”. كاتێ په‌ڕیشییه‌كان كۆببوونه‌وه‌، ئیشۆع لێی پرسین: فه‌رمووی: “ده‌رباره‌ی مه‌سیح چی ده‌ڵێن، ڕۆڵه‌ی كێیه‌؟” پێیان وت: “ڕۆڵه‌ی داویده‌”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “كه‌واته‌، چۆن داوید له‌ ڕووحدا پێی ده‌ڵێ په‌روه‌ردگار؟ كه‌ ده‌ڵێ: {په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه‌ تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ژێر پێت} . ئه‌گه‌ر داوید پێی بڵێ په‌روه‌ردگار، ئیتر چۆن ڕۆڵه‌ی ئه‌وه‌؟” جا كه‌سیان نه‌یتوانی به‌ وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی بداته‌وه‌، له‌و ڕۆژه‌شه‌وه‌ هه‌رگیز كه‌س نه‌یوێرا هیچی دیكه‌ی لێ بپرسێت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان