لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:23-7

مه‌تته‌ی 1:23-7 PNTZS

ئینجا ئیشۆع به‌ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ و قوتابییه‌كانی خۆی فه‌رموو: ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ختی مووشێ دانیشتن. بۆیه‌ هه‌رچییه‌كتان پێ ده‌ڵێن بیكه‌ن و ڕایبگرن، به‌ڵام به‌ كرداری ئه‌وان مه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن و نایكه‌ن. باری قورس كه‌ هه‌ڵناگیرێت، ده‌یپێچنه‌وه‌ و ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆیان نایانه‌وێت به‌ په‌نجه‌ش بیجووڵێنن. هه‌موو كرداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكی بیانبینن، به‌ پانكردنی نوشته‌كانیان و گه‌وره‌كردنی گوڵینگی ڕیشاڵه‌كانیان. حه‌زده‌كه‌ن له‌ میوانداری له‌لای سه‌ره‌وه‌ و له‌ كه‌نیشته‌كانیش ڕیزی پێشه‌وه‌ دابنیشن، له‌ بازاڕیشدا سڵاویان لێ بكرێت و خه‌ڵک به‌ ڕابی بانگیان بكه‌ن!

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 1:23-7