لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:25-13

مه‌تته‌ی 1:25-13 PNTZS

له‌و كاته‌دا پاشایه‌تیی ئاسمانان وه‌ک ده‌ پاكیزه‌ ده‌بێ، چرایان برتبێ و به‌ره‌و پیری زاوا ده‌رچن. پێنج له‌وان دانا بوون، پێنجیش گێل. گێله‌كان چراكانیان برد و زه‌یتیان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌برد. به‌ڵام داناكان له‌گه‌ڵ چراكانیان زه‌یتیان له‌نێو گۆزه‌دا برد. كاتێ زاوا دواكه‌وت، هه‌موو خه‌ویان هات و نووستن. له‌ نیوه‌ شه‌ودا هاوار كرا: ئه‌وه‌تا زاوا هات، به‌ره‌وپیری ده‌رچن! هه‌موو ئه‌و پاكیزانه‌ش هه‌ستان و چراكانیان ئاماده‌ كرد. گێله‌كان به‌ داناكانیان وت: له‌ زه‌یته‌كه‌ی خۆتان به‌شمان بده‌ن، چونكه‌ چراكانمان ده‌كوژێته‌وه‌! جا داناكان وه‌ڵامیان دانه‌وه‌: له‌وانه‌یه‌ به‌شی ئێمه‌ و ئێوه‌ نه‌كات. چاكتره‌ بچنه‌ لای فرۆشیاران و بۆ خۆتان بكڕن. كه‌ ئه‌وان بۆ كڕین چوون، زاوا هات، ئه‌وانه‌ی بۆ زه‌ماوه‌نده‌كه‌ ئاماده‌بوون، له‌گه‌ڵی چوونه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌رگا داخرا. پاشان پاكیزه‌كانی دیكه‌ش هاتن و وتیان: گه‌وره‌م، گه‌وره‌م! ده‌رگامان بۆ بكه‌وه‌! وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم، من ناتانناسم. كه‌واته‌ بێداربن، چونكه‌ نه‌ ڕۆژ و نه‌ كاتی هاتنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نازانن.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان