كاتێ ئیشۆع هه‌موو ئه‌م فه‌رموودانه‌ی ته‌واو كرد، به قوتابییه‌كانی خۆی فه‌رموو: “ده‌زانن په‌سخه دوو ڕۆژی ماوه. ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ڕاده‌ست ده‌كرێت تاكو له‌خاچ بدرێت”. ئینجا كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانان و پیرانی گه‌ل له كۆشكی كاهینی باڵا كه ناوی قه‌یاپا بوو كۆببوونه‌وه، ڕاوێژیان كرد، بۆئه‌وه‌ی به فێڵێک ئیشۆع بگرن و بیكوژن. به‌ڵام وتیان: “نه‌ک له جه‌ژندا، نه‌وه‌ک ئاژاوه بكه‌وێته نێو گه‌ل”. كاتێ ئیشۆع له بتعه‌نیا له ماڵی شیمعونی گول بوو، ژنێک به شووشه‌یه‌كی بۆنی گرانبه‌هاوه بۆ لای هات و بۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ڕژاند كه له‌سه‌ر خوان بوو. كاتێ قوتابییه‌كانی ئه‌مه‌یان بینی، تووڕه بوون و وتیان: “ئه‌م ده‌ست بڵاوییه‌ی بۆ چییه؟ ده‌توانرا به نرخێكی گران بفرۆشرایه و بدرایه‌ته هه‌ژاران”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی ژنه‌كه هه‌راسان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م شتێكی چاكی بۆ من كرد. هه‌ژاران هه‌میشه له‌لاتانن، به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم. كاتێ ئه‌و ئه‌م بۆنه‌ی به‌سه‌ر له‌شمدا ڕژاند، بۆ كفنكردنم ئه‌مه‌ی كرد. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له هه‌موو جیهاندا له هه‌ر كوێ ئه‌م ئینجیله ڕابگه‌یندرێت، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌م ژنه كردوویه‌تی، بۆ یادكردنه‌وه‌ی”. ئینجا یه‌كێک له دوازده‌كه كه ناوی ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی بوو، بۆ لای كاهینانی باڵا ڕۆیشت، وتی: “چیم ده‌ده‌نێ تاكو ڕاده‌ستی ئێوه‌ی بكه‌م؟” ئه‌وانیش سی دراوی زیویان بۆ كێشا. ئیتر له‌و كاته‌وه بۆ هه‌لێک ده‌گه‌ڕا تاكو ڕاده‌ستی بكات. له یه‌كه‌می جه‌ژنی فه‌تیره‌دا، قوتابییه‌كان هاتنه لای ئیشۆع و پێیان وت: “ده‌ته‌وێ له‌كوێ خواردنی په‌سخه‌ت بۆ ئاماده‌بكه‌ین؟” فه‌رمووی: “بڕۆنه نێو شار، بۆ لای فڵانه كه‌س، پێی بڵێن: ڕابی ده‌فه‌رمووێ، كاتم نزیک بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانم له‌لای تۆ په‌سخه ده‌كه‌م”. قوتابییه‌كانیش فه‌رمانی ئیشۆعیان جێبه‌جێ كرد و په‌سخه‌یان ئاماده كرد. كه ئێواره داهات، له‌گه‌ڵ دوازده‌كه پاڵیدایه‌وه. كاتێ نانیان ده‌خوارد، فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: یه‌كێكتان ڕاده‌ستم ده‌كات”. ئه‌وانیش زۆر خه‌مبار بوون، هه‌ریه‌كه پێیان وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌و كه‌سه منم؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌ست ده‌خاته نێو قاپه‌كه، ئه‌و ڕاده‌ستم ده‌كات! ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت وه‌كو له‌سه‌ری نووسراوه بڕوات، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌هۆیه‌وه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ست ده‌كرێت! باشتر بوو بۆ ئه‌و پیاوه هه‌ر له‌دایک نه‌بووایه!”. ئینجا ئیهوودا، ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌كات، وه‌ڵامی دایه‌وه: “گه‌وره‌م، ئه‌و كه‌سه منم؟” پێی فه‌رموو: “خۆت وتت”.
مه‌تته‌ی 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:26-25
3 Days
Wake up… Put on a stiff new outfit… Watch children battle over plastic eggs like their lives depend on it… Does this sound like Easter to you? Join in as we take a fresh, deeper look at the Easter season and the hope it’s meant to bring!
6 Days
Matthew writes to God’s people and walks them on a journey that will take them from where they are to be Disciple Makers. This is 24 of 27 devotional plans walking us through the book of Matthew. In this portion, Jesus closes out His discussion on what will He is looking for when He returns. He looks for wise and faithful, listening, gracious followers. Will that be us?
7 Days
This plan is designed to provide a special time alone with the Lord during Holy Week. Each day you will be prompted to pause, ponder, and pray through a passage in the Gospel of Matthew. Your heart will be encouraged, your faith strengthened, and your prayer life enriched as you prepare for Easter. May it impact your walk with the Lord for years to come.
Walk through Holy Week with AussieDave Adamson, from the buzz of Palm Sunday to the joy of Resurrection Sunday. In this 7-day Reading Plan, you'll uncover the rich Hebrew meaning behind the Easter story and see how ancient words bring fresh insight to the most important week in history. These familiar moments hit different when you understand the culture Jesus lived in—and you'll discover how each day connects with your own highs, lows, and everyday life.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان