ئینجا یه‌كێک له دوازده‌كه كه ناوی ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی بوو، بۆ لای كاهینانی باڵا ڕۆیشت، وتی: “چیم ده‌ده‌نێ تاكو ڕاده‌ستی ئێوه‌ی بكه‌م؟” ئه‌وانیش سی دراوی زیویان بۆ كێشا. ئیتر له‌و كاته‌وه بۆ هه‌لێک ده‌گه‌ڕا تاكو ڕاده‌ستی بكات. له یه‌كه‌می جه‌ژنی فه‌تیره‌دا، قوتابییه‌كان هاتنه لای ئیشۆع و پێیان وت: “ده‌ته‌وێ له‌كوێ خواردنی په‌سخه‌ت بۆ ئاماده‌بكه‌ین؟” فه‌رمووی: “بڕۆنه نێو شار، بۆ لای فڵانه كه‌س، پێی بڵێن: ڕابی ده‌فه‌رمووێ، كاتم نزیک بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانم له‌لای تۆ په‌سخه ده‌كه‌م”. قوتابییه‌كانیش فه‌رمانی ئیشۆعیان جێبه‌جێ كرد و په‌سخه‌یان ئاماده كرد. كه ئێواره داهات، له‌گه‌ڵ دوازده‌كه پاڵیدایه‌وه. كاتێ نانیان ده‌خوارد، فه‌رمووی: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: یه‌كێكتان ڕاده‌ستم ده‌كات”. ئه‌وانیش زۆر خه‌مبار بوون، هه‌ریه‌كه پێیان وت: “په‌روه‌ردگار، ئه‌و كه‌سه منم؟” وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌ست ده‌خاته نێو قاپه‌كه، ئه‌و ڕاده‌ستم ده‌كات! ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت وه‌كو له‌سه‌ری نووسراوه بڕوات، به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵ ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌هۆیه‌وه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ست ده‌كرێت! باشتر بوو بۆ ئه‌و پیاوه هه‌ر له‌دایک نه‌بووایه!”. ئینجا ئیهوودا، ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی ده‌كات، وه‌ڵامی دایه‌وه: “گه‌وره‌م، ئه‌و كه‌سه منم؟” پێی فه‌رموو: “خۆت وتت”. كه نانیان ده‌خوارد، ئیشۆع نانێكی هه‌ڵگرت، داڕشتیكرد و له‌تیكرد، دایه قوتابییه‌كان و فه‌رمووی: “بگرن، بخۆن، ئه‌مه له‌شی منه”. ئینجا جامه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و داڕشتیكرد، پێی‌دان و فه‌رمووی: “هه‌موو لێی بخۆنه‌وه، چونكه ئه‌مه خوێنی منه، كه بۆ په‌یمانی نوێ له‌پێناوی زۆر كه‌سدا بۆ گوناهبه‌خشین ده‌ڕژێت. پێشتان ده‌ڵێم: له‌مه‌ودوا من له‌م به‌رهه‌مه‌ی مێو ناخۆمه‌وه، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له پاشایه‌تیی باوكم به نوێتی له‌گه‌ڵتان ده‌یخۆمه‌وه”. ئینجا ستایشیان كرد و بۆ كێوی زه‌یتوون ده‌رچوون. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئه‌مشه‌و هه‌مووتان گومانم لێده‌كه‌ن، چونكه نووسراوه: {له شوانه‌كه ده‌ده‌م، مێگه‌له‌كه په‌رت ده‌بێت} . به‌ڵام دوای هه‌ستانه‌وه‌م، پێشتان ده‌كه‌وم بۆ گلیلا”. په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئه‌گه‌ر هه‌موو گومانت لێ بكه‌ن، من هه‌رگیز گومانت لێ ناكه‌م”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌مشه‌و پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت، تۆ سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت”. په‌تڕۆس پێی وت: “ئه‌گه‌ر ناچاریش بووم له‌گه‌ڵت بمرم، نكۆڵیت لێ ناكه‌م!” قوتابییه‌كانیش هه‌موو وایان وت. دوای ئه‌وه ئیشۆع له‌گه‌ڵیان بۆ گوندێک هات پێی ده‌ووترا، گێتسیمه‌ن، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “لێره دانیشن، تاكو ده‌چمه ئه‌وێ نوێژ ده‌كه‌م”. په‌تڕۆس و دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی برد، په‌ژاره و خه‌م دایده‌گرت. پێی فه‌رموون: “زۆر دڵته‌نگم خه‌ریكه بمرم، لێره بمێننه‌وه و بێداربن له‌گه‌ڵم”. كه‌مێک چووه پێش و به ڕوودا چووه سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: “باوكه، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ک وه‌ک من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ”. ئینجا هاته‌وه لای قوتابییه‌كان، بینی نووستوون، به پهتڕۆسی فه‌رموو: “وه‌ها نه‌تانتوانی كاژێرێ بێداربن له‌گه‌ڵم؟ بێداربن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ک بچنه نێو تاقیكردنه‌وه. چونكه ڕووح چالاكه، به‌ڵام جه‌سته لاوازه”. دیسان ڕۆیشته‌وه نوێژی كرد و فه‌رمووی: “باوكه! ئه‌گه‌ر ناكرێت ئه‌م جامه له‌سه‌رم تێپه‌ڕێت و هه‌ر ده‌بێت بیخۆمه‌وه، با خواستی تۆ بێت. ئینجا هاته‌وه دیسان بینی نووستوون، چونكه چاویان قورس ببوو. ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیه‌م نوێژی كرد و هه‌مان شتی وته‌وه. دوایی هاته لای قوتابییه‌كانی و پێی فه‌رموون: “ئێستا بنوون و پشوو بده‌ن! ئه‌وه‌تا كاته‌كه نزیک بووه‌وه و ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی گوناهباران ده‌كرێت. هه‌ستن با بڕۆین! ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستم ده‌كات نزیک بووه‌وه!”. هێشتا ئه‌و قسه‌ی ده‌كرد، ئیهوودا هات كه یه‌كێكه له دوازده‌كه، كۆمه‌ڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، به شمشێر و داره‌وه له‌لایه‌ن كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌له‌وه نێردرابوون. ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد نیشانه‌یه‌كی پێدان و وتبووی: “ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م ئه‌وه خۆیه‌تی، بیگرن”. یه‌كسه‌ر هاته لای ئیشۆع و وتی: “سڵاو گه‌وره‌م!”. ئینجا ماچی كرد. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “هاوڕێ، بۆ چی هاتوویت؟” ئینجا هاتنه پێشه‌وه و ئیشۆعیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و گرتییان.
مه‌تته‌ی 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 14:26-50
5 Days
Betrayal is devastating. It produces a feeling of worthlessness for trusting an untrustworthy person. We respond to betrayal in anger. We seek to get even or make our betrayers suffer for how they've wronged us. In this plan we'll look at what the Bible teaches on how we should respond to betrayals with the prayer to be victorious over your own abandonment or violation of trust and eventually move on.
This video series pulls back the curtain and takes you into the upper room with Jesus and his disciples during the holy week. There Jesus institutes the Lord's Supper and teaches important lessons to his disciples and to you.
Do you have situations, behaviors, or habits in your life that are a little bit sketchy? You’re in good company. We’ve all been there, including some familiar people from the Bible. How did Jesus react to them and interact with them? How should we react to sketchy people or situations in our own lives? How do we interact with Jesus when we’re being sketchy?
It’s easy to be discouraged by conflict, economic instability, the food crisis and many other devastating events in our world. In the death and resurrection of Jesus, we find God’s answer that quiets our fears and reassures our doubts. We have a ‘living hope’ in Jesus Christ. Join us as we explore God’s answer of hope to us and our world through the good news of Easter.
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان