مه‌تته‌ی 36:26-45
مه‌تته‌ی 36:26-45 PNTZS
دوای ئه‌وه ئیشۆع له‌گه‌ڵیان بۆ گوندێک هات پێی ده‌ووترا، گێتسیمه‌ن، به قوتابییه‌كانی فه‌رموو: “لێره دانیشن، تاكو ده‌چمه ئه‌وێ نوێژ ده‌كه‌م”. په‌تڕۆس و دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی برد، په‌ژاره و خه‌م دایده‌گرت. پێی فه‌رموون: “زۆر دڵته‌نگم خه‌ریكه بمرم، لێره بمێننه‌وه و بێداربن له‌گه‌ڵم”. كه‌مێک چووه پێش و به ڕوودا چووه سه‌ر زه‌وی، نوێژی ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو: “باوكه، ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌م جامه‌م له‌سه‌ر تێپه‌ڕێت. به‌ڵام نه‌ک وه‌ک من ده‌مه‌وێت، به‌ڵكو تۆ”. ئینجا هاته‌وه لای قوتابییه‌كان، بینی نووستوون، به پهتڕۆسی فه‌رموو: “وه‌ها نه‌تانتوانی كاژێرێ بێداربن له‌گه‌ڵم؟ بێداربن و نوێژ بكه‌ن، نه‌وه‌ک بچنه نێو تاقیكردنه‌وه. چونكه ڕووح چالاكه، به‌ڵام جه‌سته لاوازه”. دیسان ڕۆیشته‌وه نوێژی كرد و فه‌رمووی: “باوكه! ئه‌گه‌ر ناكرێت ئه‌م جامه له‌سه‌رم تێپه‌ڕێت و هه‌ر ده‌بێت بیخۆمه‌وه، با خواستی تۆ بێت. ئینجا هاته‌وه دیسان بینی نووستوون، چونكه چاویان قورس ببوو. ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیه‌م نوێژی كرد و هه‌مان شتی وته‌وه. دوایی هاته لای قوتابییه‌كانی و پێی فه‌رموون: “ئێستا بنوون و پشوو بده‌ن! ئه‌وه‌تا كاته‌كه نزیک بووه‌وه و ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاده‌ستی گوناهباران ده‌كرێت.





