لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 6:26-13

مه‌تته‌ی 6:26-13 PNTZS

كاتێ ئیشۆع له‌ بتعه‌نیا له‌ ماڵی شیمعونی گول بوو، ژنێک به‌ شووشه‌یه‌كی بۆنی گرانبه‌هاوه‌ بۆ لای هات و بۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا ڕژاند كه‌ له‌سه‌ر خوان بوو. كاتێ قوتابییه‌كانی ئه‌مه‌یان بینی، تووڕه‌ بوون و وتیان: “ئه‌م ده‌ست بڵاوییه‌ی بۆ چییه‌؟ ده‌توانرا به‌ نرخێكی گران بفرۆشرایه‌ و بدرایه‌ته‌ هه‌ژاران”. ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی ژنه‌كه‌ هه‌راسان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م شتێكی چاكی بۆ من كرد. هه‌ژاران هه‌میشه‌ له‌لاتانن، به‌ڵام من هه‌میشه‌ له‌لاتان نیم. كاتێ ئه‌و ئه‌م بۆنه‌ی به‌سه‌ر له‌شمدا ڕژاند، بۆ كفنكردنم ئه‌مه‌ی كرد. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له‌ هه‌موو جیهاندا له‌ هه‌ر كوێ ئه‌م ئینجیله‌ ڕابگه‌یندرێت، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌ ئه‌م ژنه‌ كردوویه‌تی، بۆ یادكردنه‌وه‌ی”.