كاتێ بووه به‌یانی، هه‌موو كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل دژ به ئیشۆع ڕاوێژیانكرد تاكو بیكوژن. جا به‌ستیانه‌وه و بردییان و دایانه ده‌ست پیڵاتۆسی پونتوسی فه‌رمانڕه‌وا. ئینجا ئیهوودا، ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد كه بینی ئیشۆع بڕیاری به‌سه‌ردا درا، په‌شیمان بووه‌وه، سی دراوه زیوه‌كه‌ی بۆ كاهینانی باڵا و پیران گه‌ڕانده‌وه و وتی: “گوناهم كرد كه خوێنێكی بێ‌تاوانم ڕاده‌ست كرد”. وتیان: “به ئێمه چی؟ خۆت ده‌زانیت!” ئه‌ویش زیوه‌كانی له په‌رستگادا فڕێ‌دا و ڕۆیی، چوو خۆی خنكاند. جا كاهینانی باڵا دراوه زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه و وتیان: “دروست نییه بیخه‌ینه نێو گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه، چونكه نرخی خوێنه”. ئینجا ڕاوێژیان كرد و كێڵگه‌ی گۆزه‌چییه‌كه‌یان پێی كڕی، بۆ گۆڕستانی بێگانان. بۆیه ئه‌و كێڵگه‌یه تاكو ئه‌مڕۆش پێی ده‌ووترێ “كێڵگه‌ی خوێن”. ئه‌وسا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وتراوه، هاته دی: {سی زیوه‌كه‌یان برد، نرخی به‌ها بۆ دانراو، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌كانی ئیسڕائیل خه‌مڵاندییان. ئینجا به كێڵگه‌ی گۆزه‌چییه‌كه‌یان دا، وه‌ک په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێدام} . ئیشۆعیش له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی، وتی: “ئایا تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “خۆت ده‌ڵێیت”. كاتێ كاهینانی باڵا و پیران سكاڵایان لێی ده‌كرد، هیچ وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه. پیڵاتوس پێی وت: “گوێت لێ نییه چه‌ند گه‌واهیت له‌سه‌ر ده‌ده‌ن؟” به‌ڵام ئیشۆع ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، فه‌رمانڕه‌واش زۆر سه‌رسام بوو. له جه‌ژندا فه‌رمانڕه‌وا كردبوویه نه‌ریت، گیراوێک بۆ خه‌ڵكه‌كه ئازاد بكات، ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت. له‌و كاته‌دا گیراوێكی به‌ناوبانگیان هه‌بوو، ناوی به‌ڕئه‌ببا بوو. جا كاتێ كۆببوونه‌وه، پیڵاتوس پێی وتن: “كێتان ده‌وێ بۆتانی به‌ربده‌م؟ به‌ڕئه‌ببا یان ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ مه‌سیح؟” چونكه زانی له به‌ر ئیره‌یی ئیشۆعیان ڕاده‌ست كردبوو. كاتێ له‌سه‌ر ته‌ختی دادگایی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد و وتی: “نه‌كه‌ی شتێک له‌و بێتاوانه بكه‌ی، چونكه ئه‌مڕۆ له خه‌وندا له‌به‌ر ئه‌و زۆر ئازارم چێژتووه”. به‌ڵام كاهینانی باڵا و پیران كۆمه‌ڵانه‌كه‌یان جۆش دا كه داوای به‌ڕئه‌ببا بكه‌ن و ئیشۆع له‌ناوببه‌ن. فه‌رمانڕه‌وا وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “له‌م دووانه كامه‌تان ده‌وێ بۆتان ئازاد بكه‌م؟” وتیان: “به‌ڕئه‌ببا!”. پیڵاتوس پێی وتن: “ئه‌ی چی له ئیشۆع بكه‌م، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ مه‌سیح؟” هه‌موو وتیان: “با له‌خاچ بدرێت!” ئه‌ویش وتی: “بۆ؟ چ خراپه‌یه‌كی كردووه؟” به‌ڵام زیاتر هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “با له‌خاچ بدرێت!” پیڵاتوس بینی سوودی نییه و خه‌ریكه ئاژاوه ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ستی شوشت و وتی: “من بێ‌تاوانم له خوێنی ئه‌م بێتاوانه! له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه!” گه‌ل هه‌موو وه‌ڵامیان دایه‌وه: “با خوێنی له ئه‌ستۆی ئێمه و منداڵمان بێت” ئه‌وسا به‌ڕئه‌ببای بۆ ئازاد كردن، به‌ڵام ئیشۆعی دایه به‌ر قامچی و ڕاده‌ستی كرد بۆ له‌خاچدان. سه‌ربازه‌كانی فه‌رمانڕه‌وا ئیشۆعیان بۆ كۆشكی فه‌رمانڕه‌وا برد و ته‌واوی تیپه‌كه‌یان لێ كۆكرده‌وه. ڕووتیان كرده‌وه و عه‌بایه‌كی سووریا‌ن له‌به‌ركرد. هه‌روه‌ها تاجێكی دڕكیان هۆنییه‌وه و له سه‌ریان كرد، قامیشێكیان دایه ده‌ستی ڕاستی، له‌به‌رده‌می چۆكیان دادا و گاڵته‌یان پێ كرد و ده‌یانووت: “سڵاو ئه‌ی پاشای جوو!” تفیان لێ‌كرد، قامیشه‌كه‌یان برد و به‌سه‌ریاندا كێشا. دوای ئه‌وه‌ی گاڵته‌یان پێكرد، عه‌بایه‌كه‌یان له‌به‌ر داكه‌ند و كراسه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌ركرده‌وه، بۆ له‌خاچدانیان برد. كاتێ ده‌رچوون پیاوێكی قه‌ورینێیان بینی ناوی شیمعون بوو، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت. كه گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ووترا گاغولتا، ناونراوه “شوێنی كاسه‌سه‌ر” سركه‌ی تێكه‌ڵ به زراویان دایه ئیشۆع تاكو بیخواته‌وه، كه تامی كرد نه‌یویست بیخواته‌وه. كه له‌خاچیان دا، به تیروپشک كراسه‌كه‌یان دابه‌شكرد. تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک وتراوه بێته‌دی: {پۆشاكه‌كه‌م نێوان خۆیان دابه‌شكرد و له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م تیروپشكیان كرد} ئینجا له‌وێ دانیشتن و ئێشكیان بۆ گرت. له ژوور سه‌ریه‌وه تاواننامه‌كه‌یان دانا كه نووسرابوو: “ئه‌مه ئیشۆعه، پاشای جوو”. ئه‌وسا دوو دز له‌گه‌ڵی له‌خاچدران، یه‌كێک له‌لای ڕاستی و یه‌كێک له‌لای چه‌پی. ڕێبواران جنێویان پێده‌دا و سه‌ریان ده‌له‌قاند و ده‌یانووت: “ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگا و بنیادنه‌ره‌وه‌ی له سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بكه! ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای، له خاچه‌كه دابه‌زه!” به‌هه‌مان شێوه كاهینانی باڵا له‌گه‌ڵ ته‌وراتزان و پیران گاڵته‌یان پێده‌كرد و ده‌یانووت: “خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات! ئه‌گه‌ر ئه‌و پاشای ئیسڕائیله! با ئێستا له خاچه‌كه دابه‌زێت، باوه‌ڕی پێده‌هێنین. پشتی به خودا به‌ست، با ئێستا ڕزگاری بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌می ده‌وێت! چونكه وتی: من ڕۆڵه‌ی خودام!”. دزه‌كانیش كه له‌گه‌ڵی له‌خاچدرابوون گاڵته‌یان پێده‌كرد. له كاژێر دوازده‌وه تاكو سێ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو. نزیكه‌ی كاژێر سێ ئیشۆع به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و وتی: “ئێلی، ئێلی، لهما شه‌به‌قته‌نی؟” واتا: خودایه، خودایه، بۆ به‌جێت هێشتم؟ هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون و گوێیان لێی‌بوو، وتیان: “ئه‌وه بانگی ئیلییا ده‌كات”. یه‌كسه‌ر یه‌كێک له‌وان ڕایكرد و هه‌ورییه‌كی برد، له سركه‌ی هه‌ڵكێشا و به‌سه‌ری قامیشێكه‌وه پێیدا، تاكو بیخواته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه وتیان: “لێگه‌ڕێ، با بزانین ئیلییا دێت ڕزگاری بكات!”. ئیشۆع دیسان به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و ڕووحی سپارد. له‌و كاته‌دا په‌رده‌ی په‌رستگا له سه‌ره‌وه تاكو خواره‌وه دڕا و بووه دوو له‌ت. زه‌وی له‌رزی و به‌رد درزیان برد و گۆڕه‌كان كرانه‌وه، زۆرێک له جه‌سته‌ی پارساكانی نووستوو هه‌ستانه‌وه. دوای هه‌ستانه‌وه‌كه‌شی له گۆڕه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه و چوونه نێو شاری پارسا، بۆ زۆر كه‌سیش ده‌ركه‌وتن. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و چاودێری ئیشۆعیان ده‌كرد، بوومه‌له‌رزه‌كه و ئه‌و شتانه‌یان بینی كه ڕوویدا، زۆر ترسان و وتیان: “به ڕاستی ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودا بوو!” زۆر ژن له‌وێ بوون، له دووره‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی له گلیلاوه دوای ئیشۆع كه‌وتبوون و ڕاژه‌یان ده‌كرد، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌می دایكی یاقوو و یۆسپ، له‌گه‌ڵ دایكی دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی له‌نێویان بوون.
مه‌تته‌ی 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:27-56
4 Days
In this reading plan you will be transported through virtual reality to the actual places in Israel where the Easter story actually occurred - from the agony of Jesus to His resurrection. In virtual reality you will feel like you are walking through each site. And you can experience it on any device that is connected to the Internet - brought to you by The Octagon Project.
5 Days
In this plan, we will explore the Bible and a portion of the book, God Loves You, focusing on better understanding God's will - a will that surpasses our thoughts, actions, and agenda.
6 Days
Matthew writes to God’s people and walks them on a journey that will take them from where they are to be Disciple Makers. This is 26 of 27 devotional plans walking us through the book of Matthew. In this portion, Jesus is condemned by Pilate and crucified. It is brutal, shameful and it exposes the hearts of mankind. It exposes us too.
7 Days
Two kingdoms - light and darkness. Did you know that you were made to shine in this world and reflect the kingdom of God wherever you go? Join TeenStreet as we discover what it means to be bold kingdom people. Share the plan with your small group and go deep in the Word together!
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان