كاتێ ده‌رچوون پیاوێكی قه‌ورینێیان بینی ناوی شیمعون بوو، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت. كه گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ووترا گاغولتا، ناونراوه “شوێنی كاسه‌سه‌ر” سركه‌ی تێكه‌ڵ به زراویان دایه ئیشۆع تاكو بیخواته‌وه، كه تامی كرد نه‌یویست بیخواته‌وه. كه له‌خاچیان دا، به تیروپشک كراسه‌كه‌یان دابه‌شكرد. تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک وتراوه بێته‌دی: {پۆشاكه‌كه‌م نێوان خۆیان دابه‌شكرد و له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م تیروپشكیان كرد} ئینجا له‌وێ دانیشتن و ئێشكیان بۆ گرت. له ژوور سه‌ریه‌وه تاواننامه‌كه‌یان دانا كه نووسرابوو: “ئه‌مه ئیشۆعه، پاشای جوو”. ئه‌وسا دوو دز له‌گه‌ڵی له‌خاچدران، یه‌كێک له‌لای ڕاستی و یه‌كێک له‌لای چه‌پی. ڕێبواران جنێویان پێده‌دا و سه‌ریان ده‌له‌قاند و ده‌یانووت: “ئه‌ی ڕووخێنه‌ری په‌رستگا و بنیادنه‌ره‌وه‌ی له سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بكه! ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆڵه‌ی خودای، له خاچه‌كه دابه‌زه!” به‌هه‌مان شێوه كاهینانی باڵا له‌گه‌ڵ ته‌وراتزان و پیران گاڵته‌یان پێده‌كرد و ده‌یانووت: “خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات! ئه‌گه‌ر ئه‌و پاشای ئیسڕائیله! با ئێستا له خاچه‌كه دابه‌زێت، باوه‌ڕی پێده‌هێنین. پشتی به خودا به‌ست، با ئێستا ڕزگاری بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌می ده‌وێت! چونكه وتی: من ڕۆڵه‌ی خودام!”. دزه‌كانیش كه له‌گه‌ڵی له‌خاچدرابوون گاڵته‌یان پێده‌كرد. له كاژێر دوازده‌وه تاكو سێ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو. نزیكه‌ی كاژێر سێ ئیشۆع به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و وتی: “ئێلی، ئێلی، لهما شه‌به‌قته‌نی؟” واتا: خودایه، خودایه، بۆ به‌جێت هێشتم؟ هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون و گوێیان لێی‌بوو، وتیان: “ئه‌وه بانگی ئیلییا ده‌كات”. یه‌كسه‌ر یه‌كێک له‌وان ڕایكرد و هه‌ورییه‌كی برد، له سركه‌ی هه‌ڵكێشا و به‌سه‌ری قامیشێكه‌وه پێیدا، تاكو بیخواته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه وتیان: “لێگه‌ڕێ، با بزانین ئیلییا دێت ڕزگاری بكات!”. ئیشۆع دیسان به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و ڕووحی سپارد.
مه‌تته‌ی 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 32:27-50
3 Days
In the days leading up to Easter Sunday, let's take some time to stop, dive deep into Jesus' journey to the cross, and invite Him to bring you fresh revelation of this season. It is helpful to have a journal with you as you reflect on the questions, and to track what God reveals to you in this time!
4 Days
In this reading plan you will be transported through virtual reality to the actual places in Israel where the Easter story actually occurred - from the agony of Jesus to His resurrection. In virtual reality you will feel like you are walking through each site. And you can experience it on any device that is connected to the Internet - brought to you by The Octagon Project.
In the Eden, Exodus & The Empty Tomb bible study, we’re going to take a closer look at Genesis 3, Exodus 12, and Matthew 27-28 and trace four essential themes in each story: 1. The Captive; 2. The Child; 3. The Sacrifice; 4. The Mission. Prayerfully, through this study, you will grow in your understanding of the significance of Jesus' resurrection!
5 Days
Museum of the Bible explores the impact of the Bible within popular television shows in this 5-day reading plan. Dive in to TV Shows and the Bible and discover how scripture and biblical themes have been woven into the dialogue, show themes and even some of the actors' own personal experiences.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان