دوای شه‌ممه له به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌می هه‌فته‌دا، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌مه‌كه‌ی دیكه هاتن ته‌ماشای گۆڕه‌كه بكه‌ن. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، چونكه فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه، هات و به‌رده‌كه‌ی گلۆر كرده‌وه و له‌سه‌ری دانیشت. دیمه‌نی وه‌ک بروسكه بوو، جله‌كانی وه‌ک به‌فر سپی بوون. پاسه‌وانه‌كان له ترسی ئه‌و له‌رزین و وه‌ک مردوویان لێ هات. فریشته‌كه به دوو ژنه‌كه‌ی وت: “ئێوه مه‌ترسن، چونكه ده‌زانم به شوێن ئیشۆعی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و لێره نییه، وه‌ک خۆی فه‌رمووی، هه‌ستایه‌وه!. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه په‌روه‌ردگار لێی درێژكرابوو.
مه‌تته‌ی 28 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 28
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:28-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان