دوای شه‌ممه له به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌می هه‌فته‌دا، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌مه‌كه‌ی دیكه هاتن ته‌ماشای گۆڕه‌كه بكه‌ن. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، چونكه فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه، هات و به‌رده‌كه‌ی گلۆر كرده‌وه و له‌سه‌ری دانیشت. دیمه‌نی وه‌ک بروسكه بوو، جله‌كانی وه‌ک به‌فر سپی بوون. پاسه‌وانه‌كان له ترسی ئه‌و له‌رزین و وه‌ک مردوویان لێ هات. فریشته‌كه به دوو ژنه‌كه‌ی وت: “ئێوه مه‌ترسن، چونكه ده‌زانم به شوێن ئیشۆعی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و لێره نییه، وه‌ک خۆی فه‌رمووی، هه‌ستایه‌وه!. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه په‌روه‌ردگار لێی درێژكرابوو. خێرا بڕۆن و به قوتابییه‌كانی بڵێن: ئه‌و له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستایه‌وه، ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و پێش ئێوه ده‌چێته گلیلا، له‌وێ ده‌یبینن. ئه‌وه‌تا من پێم وتن”. ئه‌وانیش خێرا له گۆڕه‌كه ده‌رچوون، به ترس و خۆشییه‌كی مه‌زنه‌وه ڕایان‌كرد، تاوه‌كو هه‌واڵ بده‌نه قوتابییه‌كانی.
مه‌تته‌ی 28 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 28
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 1:28-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان