بۆیه پێتان ده‌ڵێم: خه‌می ژیانی خۆتان نه‌بێت. چی ده‌خۆن و چی ده‌خۆنه‌وه، یان بۆ له‌شتان چی ده‌پۆشن. ئایا ژیان له خواردن باشتر نییه؟ یان له‌ش له پۆشاک؟ بڕواننه باڵنده‌ی ئاسمان، نه ده‌ڕوێنن و نه دروێنه ده‌كه‌ن و نه له ئه‌مباردا كۆده‌كه‌نه‌وه، كه‌چی باوكی ئاسمانیتان به‌خێویان ده‌كات. ئایا ئێوه له‌وان باشتر نین؟ كامتان ئه‌گه‌ر خه‌می خوارد، ده‌توانێت یه‌ک كاژێر له ته‌مه‌نی خۆی زیاد بكات؟ بۆچی خه‌می پۆشاكتانه؟ بڕواننه گوڵه‌كانی كێڵگه چۆن گه‌شه ده‌كه‌ن، نه ماندوو ده‌بن و نه ده‌ڕێسێن، به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه. ئه‌گه‌ر خودا گیای كێڵگه ئاوا بپۆشێت كه ئه‌مڕۆ هه‌یه و سبه‌ینێ فڕێده‌درێته ته‌نووره‌وه، ئاخۆ ده‌بێ ئێوه چه‌ند باشتر پۆشته‌تان بكات، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟
مه‌تته‌ی 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 25:6-30
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان