لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 7:6-16

مه‌تته‌ی 7:6-16 PNTZS

كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان قسه‌ی ناڕه‌وا دووباره‌ مه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وان‌ واده‌زانن به‌ زۆر وتنیان وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌. وه‌ک ئه‌وان مه‌بن، چونكه‌ باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به‌ چییه‌، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن. ئێوه‌ش ئاوا نوێژ بكه‌ن: (بابمان وا له‌ ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، خواستت له‌سه‌ر زه‌وی بێت وه‌ک له‌ ئاسمان. نانی به‌سكردنی ڕۆژانه‌مان بده‌رێ. گوناهه‌كانمان ببه‌خشه‌‌، ئێمه‌ش له‌قه‌رزاره‌كانمان خۆشده‌بین. مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین) چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵک ببه‌خشن، ئه‌وا باوكی ئاسمانیشتان ده‌تانبه‌خشێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵک نه‌به‌خشن، ئه‌وا باوكیشتان هه‌ڵه‌كانتان نابه‌خشێت. كاتێ به‌ڕۆژوو ده‌بن، ڕووگرژ مه‌بن وه‌ک ڕووپاماكان، كه‌ ڕوویان ده‌گۆڕن تاكو بۆ خه‌ڵكی ده‌ربخه‌ن كه‌ به‌ڕۆژوون. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه‌ پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 7:6-16