ئیشۆع پێی فه‌رموو: “دوام بكه‌وه، واز له مردووان بهێنه با مردووه‌كانیان بنێژن”. كاتێ سواری كه‌شتیه‌كه بوو، قوتابییه‌كانی دوای كه‌وتن. له‌ناكاو ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكرده سه‌ر ده‌ریاكه، خه‌ریک بوو شه‌پۆڵه‌كان كه‌شتیه‌كه داپۆشن، كه‌چی ئیشۆع نووستبوو. ئینجا قوتابییه‌كانی هاتن و هه‌ڵیانستاند، وتیان: “گه‌وره‌م، ڕزگارمان بكه! وا له‌ناوده‌چین!” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چیتانه ده‌ترسن ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟” ئینجا هه‌ستا، له ڕه‌شه‌با و ده‌ریاكه‌ی ڕاخوڕی، ئیتر بووه هێمنییه‌كی ته‌واو. خه‌ڵكیش سه‌رسام بوون و وتیان: “ئه‌مه چ مرۆڤێكه؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.
مه‌تته‌ی 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 22:8-27
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان