مه‌تته‌ی 1:9-7
مه‌تته‌ی 1:9-7 PNTZS
ئینجا سواری كه‌شتیه‌كه بوو، په‌ڕییه‌وه و هاته شاره‌كه‌ی خۆی. ئیفلیجێكیان هێنایه لای له‌نێو نوێن كه‌وتبوو، كاتێ ئیشۆع باوه‌ڕیانی بینی، به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “ڕۆڵه دڵنیابه، گوناهه‌كانت به‌خشراون”. جا هه‌ندێک له ته‌وراتزانه‌كان له دڵی خۆیاندا وتیان: “ئه‌مه كفر ده‌كات!” ئیشۆعیش به بیركردنه‌ویانی زانی و فه‌رمووی: “بۆچی له دڵتان‌دا بیر له خراپه ده‌كه‌نه‌وه؟ كامیان ئاسانتره بووترێت، گوناهه‌كانت به‌خشراون، یان بووترێت، هه‌سته و ڕێ بكه؟ به‌ڵام تا بزانن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه”. ئینجا به ئیفلیجه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته، نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و بڕۆوه ماڵ”. ئه‌ویش هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی.





