كاتێ ئه‌مانه‌ی ده‌فه‌رموو، سه‌رۆكێک هات و كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “هه‌ر ئێستا كچه‌كه‌م مرد، به‌ڵام وه‌ره ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ، زیندوو ده‌بێته‌وه”. ئیشۆعیش هه‌ستا و له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی دوای كه‌وت. ئه‌وه‌بوو ژنێک كه دوازده ساڵ بوو خوێن به‌ربوونی هه‌بوو، له دواوه لێی نزیک بووه‌وه و ده‌ستی له چمكی جله‌كه‌ی دا، چونكه له دڵی خۆیدا وتی: “ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له جله‌كانیشی بده‌م، چاک ده‌بمه‌وه”. ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه، بینی و فه‌رمووی: “كچم دڵنیابه، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه”. ژنه‌كه ده‌ستبه‌جێ چاكبووه‌وه. كاتێ ئیشۆع چووه ماڵی سه‌رۆكه‌كه، زوڕنا ژه‌نان و خه‌ڵكێكی په‌شێوی بینی، فه‌رمووی: “لاچن، كچه‌كه نه‌مردووه، به‌ڵكو خه‌وتووه”. ئه‌وانیش پێی پێكه‌نین. كاتێ خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ركرد، هاته ژووره‌وه و ده‌ستی گرت، كچه‌ش هه‌ستایه‌وه. ئه‌م هه‌واڵه‌ش به هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو‌بووه‌وه.
مه‌تته‌ی 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 18:9-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان